كۆمسیۆن ئه‌مڕۆ ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردنه‌كان راده‌گه‌ێنێت.
گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم له باره‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان رایگەیاند.” تیمەکانی کۆمیسیۆن بەردەوامن لە کارەکانیان بۆ ئەوەی لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجامی بەرایی ھەڵبژاردن بڵاوبکەینەوە.”
شێروان زرار،گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: “لەئێستادا فۆرمی ژمارە 53 سکان دەکرێت بۆ ئەوەی لەگەڵ ئەنجامە ئەلیکترۆنییەکان بەراورد بکرێت و ئەگەر تەواوبن و فریاکەوتین ئەوا ئەنجامە بەراییەکان رادەگەیەنین”.
گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم، ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: ھیوادارین پەلە نەکەین بۆ راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکان، چونکە دوای ئەوەی ئەنجامی بەرایی رادەگەیەنین و پاشان سکاڵاکان سەیر دەکەین و بڕیاری لەسەر دەدرێت، دواتریش کارەکانمان بە شێوەیەک دەبێت کە ھەر لایەنێکی سیاسی تانەی هەبێت، ئەوا دەتوانێت لە دادگای بەرایی ھەولێر تانە لە ئەنجامەکان بدات”.
شێروان زرار باسی له‌وه‌شكردووه.” كه بە ئامادەبوونی نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان سەیری سکاڵاکانی هەولێر و هەڵەبجە کراوە و سبەیش بەردەوام دەبن بۆ سەیرکردنی سکاڵاکانی سلێمانی و دهۆک.
پێشتریش کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی، هەندرێن محەمەد رایگەیاندبوو کە 425 سکاڵا گەیشتووەتە کۆمیسیۆن، 225 سندوقیش شریتی سووری لێدراوە.
رۆژی 30ی ئەیلوول، پڕۆسەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە بەشداری 29 قەوارەی سیاسیی بەڕێوەچوو کە تیاییدا 772 کاندید کێبڕکێیان کرد لەسەر بەدەستھێنانی 111 کورسی و به‌پیێ ئه‌نجامه نافه‌رمییه‌كانیش پارتی 45 كورسی په‌رله‌مانی مسۆگه‌ر كردووه و یه‌كه‌می بێ ركابه‌ره.”