نێچیرڤانی بارزانی: به‌زۆرینه‌ مامه‌ڵه‌ ده‌كه‌ین له‌كوردستان

له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا كه‌ ئه‌مرۆ یێنجشه‌ممه‌ ئه‌نجام درا، نێچیرڤان بارزانی چه‌ندین نهێنی ئاشكرا ده‌كات، ده‌لێـ” له‌ به‌غدا پێشنیارم بۆ كرا ببمه‌ سه‌رۆككۆماری عێراق به‌ڵام من ره‌تم كرده‌وه‌، ئێمه‌ وه‌ك پارتی دژی میكانیزمه‌كه‌ بووین بۆ ده‌ست نیشان كردنی سه‌رۆككۆماری عێراق، بۆیه‌ ئێمه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و میكانیزمه‌ مامه‌ڵه‌ ده‌كه‌ین له‌ كوردستان”.

هه‌روه‌ها نێچیرڤان بارزانی ده‌لێـ” ئێمه‌ له‌به‌غدا بۆیه‌ به‌شداری جه‌لسه‌یه‌ك په‌رله‌مانمان كرد چونكه‌ ئێمه‌ له‌دانووستاندن بووین، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌، یه‌كێتی شته‌كه‌ی پێچه‌وانه‌ كرده‌وه‌”.

هه‌روه‌ها نێچیرڤان بارزانی ده‌شلێـ” تاوه‌كو ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن به‌فه‌رمی رانه‌گه‌ێنرێت، ئێمه‌ هیچ قسه‌یه‌كمان نابێت، به‌ڵام به‌دڵنیایه‌وه‌، شێوازی پێكهێنانی حكومه‌ت، وه‌ك پێشتر نابێت، له‌سه‌ر ئه‌و رێگایه‌ ده‌بێت كه‌ یه‌كێتی له‌ به‌غدا ده‌سنیشانی كرد”.

Back to top button