خهسرهو گۆران : پارتی ٢٣٠ سكالای تۆماركردووهو لهمافی خۆمان خۆش نابین
خەسرۆ گۆران بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان له چاوپێكهوتنێكی ڕۆژنامهوانیدا بۆ ماڵپهری فهرمی پارتی ڕایگهاند:” پارتی زیاتر لە ٢٣٠ سكاڵایان لە میانەی دەنگدانی تایبەت و گشتیدا تۆمار كردووە و زۆرترینیان لە پارێزگای سلێمانین و له مافی خۆمان خۆش نابن و هەوڵیش دەدەن سكاڵاكانیان لە لایەن كۆمسیۆنەوە بە ئینسافەوە وەربگیرێن”.
.بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی :” دەبێ سەرجەم لایەنەكان ئەنجامەكان قبووڵ بكەن، چونكە ئەوە دەنگی خەڵكە و هەر لایەنێك بە پێی مێژوو و كاری ئێستای خۆی بۆ هاووڵاتیان، دەنگی خۆی هێناوە و لەو نێوەندەیشدا لە هەڵبژاردنی گشتیدا پارتی بە تەنیا لەسەدا چلوپێنجی دەنگەكانی بە دەست هێناوە”.
له كۆتایی دا خهسرهو گۆران سوپاسی سەرجەم خەڵكی كوردستانی كرد، لە نێویشیاندا دەنگدەرانی پارتی و هەموو بریكارەكانی دەزگای هەڵبژاردن و مەكتەبی هەڵبژاردنی لقەكان، كە بە ئەركی خۆیان هەستاون، سوپاسی رێكخستن و راگەیاندن و سەرجەم دامودەزگاكانی پارتییشی كرد، هیوایشی خواست هەڵبژاردن و دیاریكردنی نوێنەران شەفاف و بە شێوەی ئاشتیانە، ببێتە نەریتێكی جوانی هەرێمی كوردستان.
ڕۆژی یەكشەم 30ـی ئەیلوول سەعات هەشتی بەیانی لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان دەرگای بنكەكانی دەنگدان بە ڕووی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان كرایەوە و تا سەعات شەشی ئێوارەی پرۆسەی دەنگدانی گشتی بەردەوام بوو.