بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان : بەرھەم ساڵح بە سەرۆکی خۆمان نازانین
ھێمن شێخانی، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان ڕایگەیاند:” لای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق گرنگ نەبووە وەک گۆڕان، تەرکیزمان لەسەر ئەو پۆستە نییە، بەڵکوو زۆرترین تەرکیز دەخەینە سەر سکاڵاکانمان لەبارەی ساختەکارییەکانی هەڵبژاردن، بە کوردییەکەی بەرھەم ساڵح بە سەرۆکی خۆمان نازانین“.
ئەندامه‌كه‌ی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان گوتی :” ئەوان بەهیچ شێوەیەک بەرامبەر بەو ساختەکارییانە بێدەنگ نابن کە لە دەنگەکانیاندا کراوە و گوتیشی: ”یان دەبێ سکاڵاکانمان جێبەجێ بکرێت و دەنگە دزراوەکانمان چاک بکرێتەوە، یانیش ھەڵوێستی توندمان دەبێت“.
یه‌كێتی ساخته‌كاری له هه‌لبژاردنی ۳۰‌ی ئه‌یلول ئه‌نجام داوه شێشێلكاری به‌رامبه‌ر نوینه‌ری لایه‌نه سیاسییه‌كان و فه‌رمانبه‌رانی كۆمسیۆن كردووه .له هه‌ندێك بنكه‌ی تۆماری ده‌نگدان یه‌كێتی به هێزی چه‌كداره‌وه هه‌ڵیكوتاوه‌ته سه‌ر بنكه‌كان و سندوقه‌كانی تۆماری ده‌نگدانی پڕكردووه‌و له ده‌نگی یه‌كێتی جگه‌له‌وه‌ی چه‌ند شه‌وێك پێش ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی ئه‌نجامدانی ده‌نگدانی گشتی هێزێكی یه‌كێتی چووه‌ته سه‌ر ڕه‌گه‌زنامه‌ی شارستانی سلێمانی و جنسیه‌و هویه احوال مدنی به‌تاڵی گواستووه‌ته‌وه بۆ ئیداره‌یی گه‌رمیان .
بەپێی ئەنجامە نافەرمییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، پارتی ٤٥ کورسی، یەکێتی ٢١ کورسی، گۆڕان ١٢ کورسی، نەوەی نوێ ٨ یان ٩ کورسی، کۆمەڵ ٧ کورسی، بەرەو ئیسڵاح ٥ کورسی و چەند لایەنێکی دیکەش هەریەکەی کورسییەکیان بەدەست هێناوە.