هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر سه‌فه‌ر ده‌كات بۆ وڵاتی فه‌ره‌نسا
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی مۆڵه‌تێكی ۱۷ رۆژی وه‌رگرت و به‌مه‌ستی سه‌ردان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
به پێ نووسراوی ژماره (۹۳۵۳ له ۲ی۱۰ی۲۰۱۸ ) كه ئاڕاسته‌ی سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زیری ناوخۆ كراوه، هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی داوای مۆڵه‌تی ئاسایی بۆ ماوه‌ی ۱۷ رۆژی كردووه كه سه‌فه‌ر ده‌كات بۆ وڵاتی فه‌ره‌نسا.
پارێزگاری سلێمانی هۆكارو ماوه‌ی وه‌رگرتنی مۆڵه‌كه‌ی روونكردووه‌ته‌وه ده‌ڵێت:” مۆڵه‌ته‌كه بۆ ماوه‌ی ۱۷ رۆژه له به‌رواری ٤ـی۱۰ـی۲۰۱۸ تاكو ۲۱ـی ۱۰ـی ۲۰۱۸”.
هه‌ڤال ئه‌بوبه‌كر پارێزگای سلێمانی نوسیویه‌تی : “ئه‌حمه‌د عه‌لی ئه‌حمه‌د، جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ كاروباری هونه‌ری، كاره‌كانم جێبه‌جێ ده‌كه‌ن تا ده‌گه‌ڕێمه‌وه” .