سلێمانی نانه‌واخانه‌یه‌ك له‌ گه‌ره‌كی قوله‌ره‌یسی سلێمانی كرم ده‌فرۆشێت به‌ هاوڵاتیان

به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان نانه‌واخانه‌یه‌ك له‌ گه‌ره‌كی قوله‌ره‌یسی شاری سلێمانی داده‌خات.

لە ڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ ” خواكوڕك” نێردراوە ، گۆران قادر، سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند:”به‌هۆی پابه‌ند نه‌بون به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن به‌ گشتی و ته‌ندروستی به‌تایبه‌تی نانه‌واخانه‌ی وه‌ستا گۆران له‌ گه‌ڕه‌كی قوله‌ره‌یسی سلێمانی داده‌خرێت”.

سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی گوتیشی:”له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌ی فڕن و نانه‌واخانه‌كانی سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان، ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌و هه‌ویره‌ی به‌كاری ده‌هێنێت كرمی تێدابووه”‌.

ئەوەشی خستەڕوو کەله‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه‌ و به‌ فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی نانه‌واخانه‌ی وه‌ستا گۆران داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی یاسا ده‌كرێته‌وه‌.

Back to top button