ڕێبوار تاڵه‌بانی وه‌كاله‌ت ده‌به‌خشێته‌ عیرفان كه‌ركوكی

عیرفان کەرکووکی، ئەندامی تورکمانی لیستی برایەتی کەرکووك، ڕایگه‌یاند: “ئەمڕۆ لەلایەن سەرۆکی ئەنجوومەنەوە راسپێردراوم بۆ بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەن”.

ئەندامه‌كه‌ی تورکمانی لیستی برایەتی کەرکووك گوتیشی: “هەر ئەمڕۆ لەگەڵ هەندێك لایەن کەوتوینەتە گفتوگۆ لە ئایندەیەکی نزیکدا هەوڵدەدەین رێژەی یاسایی تەواو بکەین و کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووك دەست پێیبکەینەوە”.

عیرفان کەرکووکی، ئەندامی تورکمانی لیستی برایەتی کەرکووك، ده‌شڵێت: “ئەگەر لایەنە کوردییەکان بگەنە رێکكەوتن، هەوڵدەدەین لە یەکەم دانیشتن پارێزگارێك بۆ شارەکە دەستنیشان بکەین، هەروەها کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنیش تەرخان دەکەین بۆ ئەو بڕیارانە کە دراون بەبێ گەڕانەوە بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووك”.

رێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک وەکالەت ده‌به‌خشێته‌ عیرفان کەرکووکی ئەندامێکی تورکمانی لیستی برایەتی ،بۆ بەڕێوه‌ چوونی کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووك.

Back to top button