سـەرۆك بــارزانــی پێشوازی لە هادی عامری سەرۆكی ئیئتیلافی فەتح كرد
ئهمرۆ پێنجشەممە 4ـی 10ـی 2018 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە هادی عامری سەرۆكی ئیئتیلافی فەتح كرد.
لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوا پێشهاتەكانی ناو پڕۆسەی سیاسی تاوتوێ كرا و ڕۆشناییش خرایە سەر ڕووداوەكانی ڕۆژی دووی ئۆكتۆبەری ناو پارلەمانی عێراق و پەیوەست بەم باسەوە سەرۆكی ئیئتیلافی فەتح دڵگرانیی خۆی لەوە نیشاندا كە لایەنە كوردستانییەكان نەیانتوانی یەك كاندیدی هاوبەش بۆ پۆستی سەرۆككۆماری دیاری بكەن و وێڕای ئاماژەدان بە ڕۆڵی كاریگەری پارتی و لایەنە كوردستانییەكان لە پڕۆسەی سیاسی هیوای ئەوەی خواست كە لە پڕۆسەی پێكهێنانی حكوومەتی تازەی عێراقدا لایەنە كوردستانییەكان ڕۆڵی كاریگەری خۆیان ببینن.