د.كهیوان ئازاد: پارتی هێزی یهكهمه مافی ئهوهی ههیه دهسهڵاتهكانی له سلێمانی فراوان بكات
د.کەیوان ئازاد، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر و مامۆستای بەشی مێژوو لە زانکۆی سلێمانی ڕایگەیاند: “سەرکەوتنی ھێزێکی گەورە، بە ڕێژەیەکی بەرزی کورسی، بە قازانجی ھەرێمی کوردستان تەواو دەبێت، چونکە ئەو ھێزە سیاسییە دەتوانێت بەشێوەیەکی باش ھەرێمەکەمان بەڕێوە بەرێت، بێگومان ئەو ھێزە سیاسییە خاوەنی بڕیاری یەکەمی کوردستان دەبێت، ھەروەھا ئەو ھێزەی براوەی یەکەمی ھەڵبژاردن بووە، دەتوانێ لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی دیکەدا ھەریەکە و بەپێی سەنگ و قورسایی خۆی حکوومەتێکی کارا پێکبھێنن، بەڵام پێشتر بینیمان شەراکەتی دوو حزبی یان سێ حزبی کارەساتی بەدوای خۆیدا ھێناوە“.
د.کەیوان ئازاد پرۆفیسۆری بهشی مێژوو له زانكۆی سلێمانی دهڵێت:” پارتی دیموکراتی کوردستان، وەک ھێزێکی براوەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، دەبێ بەشێوەیەکی ئاقڵانە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکات، بۆ ئەوەی کارێک نەکات داجار کێشەی بۆ دروست بێت، چونکە لە هەندێک سنووردا لەڕووی هێزی چەکدار و واقیعەوە یەکێتی وەکوو حزب باڵا دەستە”.
ههروهها د.کەیوان ئازاد، دهشڵێت :” کاتی ئەوە ھاتووە، پارتی لە سلێمانی دەسەڵاتی خۆی چڕتر بکاتەوە، چونکە پارتی لە سلێمانی کادیری ھەیە، لایەنگری ھەیە و مووچەخۆری ھەیە، دواجار ”پارتی ھێزی یەکەمە، مافی ئەوەی ھەیە دەسەڵاتەکانی خۆی لە شاری سلێمانی فراوان بکات“.
د. کەیوان ئازاد، مامۆستای مێژوو له زانکۆی سلێمانی گوتیشی :” ئەگەر یەکێتی لەپۆستی سەرۆک کۆماری عێراقدا ڕەچاوی پارتی وەکو ھێزی یەکەمی کوردستان بکردایە، بێگومان ئەوکاتە پارتی دەیتوانی لە کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستاندا، پشکی یەکێتی بەزیادەوە بدات، بەڵام ”کاتێک یەکێتی فێڵ لە پارتی دەکات، یان پۆستی سەرۆک کۆمار بۆ خۆی دەبات، دەبێ ئەوکاتە پارتی بەپێی حەجمی خۆی مامەڵە لەگەڵ یەکێتیدا بکات“.