ئاسایشی هه‌ولێر هه‌ر كه‌سێك ته‌قه‌ی خۆشی بۆ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكات ده‌ستگیری ده‌كه‌ین
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2017/06/32534656457657.jpg)
به‌رده‌وامی كلتوری ته‌قه‌كردن بۆ ده‌ربڕینی خۆشی له هه‌رێمی كوردستان, له رابردوو بووه‌ته هۆی كاره‌ساتی نه‌خوازراو, وه‌ك ئاماده‌كاریه‌ك بۆ رێگه‌گرتن له ده‌ربڕینی خۆشی سه‌ركه‌وتنی حزب و قه‌واره سیاسیه‌كانی له هه‌ڵبژاردنی كوردستان ئاسایشی هه‌ولێر هۆشداری ده‌داته هه‌موو ئه‌وانه‌ی به ناوی “ده‌ربڕینی خۆشییه‌وه” ته‌قه ده‌كه‌ن و ئاشكراشی ده‌كات، به‌هۆی “ته‌قه‌كردنه‌وه” كه‌سێك ده‌ستگیركراوه.
تاریق نووری، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاسایشی هه‌ولێر, رایگه‌یاند، ته‌قه‌كردن به‌ناوی ده‌ربڕینی خۆشییه‌وه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه و هه‌ر كه‌سێكیش سه‌رپێچی بكات ده‌ستگیرده‌كرێت.
روونیشی كرده‌وه، پێشتر له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كوردستان به‌هۆی ته‌قه‌ی به‌ناو “خۆشییه‌وه” چه‌ند حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو روویانداوه و نایانه‌وێش هه‌مان ئه‌و شتانه دووباره ببنه‌وه.
به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێر روونیشی كرده‌وه، كه‌سێكیان ده‌ستگیركردووه كه به ئۆتۆمبێلێكی جۆری (بی ئێم ده‌بڵیو) له ناو شاڕ سووڕاوه‌ته‌وه و ته‌قه‌ی كردووه.
دووپاتی له‌وه‌ش كرده‌وه، هه‌ر كه‌سێك رێگه به‌خۆی بدات و به ناوی ده‌ربڕینی خۆشییه‌وه ته‌قه بكات، ده‌ستگیرده‌كرێت.