پهیامێك له مهكتهبی سیاسی پارتی به بۆنهی سهركهوتنه مهزنهكهی لیستی 183
دوای ئهوهی كۆمسیۆنی باڵای سهربهخۆیی ههڵبژاردن و راپرسی ئهنجامی بهرای ههرڵبژاردنهكانی راگهیاند كه پارتی به رێژهیهكی زۆر له پێشهه لیستهكانی دیكه, مهكتهبی سیاسیی پارتی پهیامێكی بڵاوكردهوه, له پهیامهكهدا هاتووه:” هەروەك پێشبینی دەكرا، وا ئەمجارەش رێبازی كوردایەی راستەقینە، رێبازی پارتی و بارزانی، سەركەوت و هەر بە پێشەنگی كوردستان مایەوە. خەونی نەزۆكی نەیارانی كۆن و نوێی پارتی نەهاتەدی. بانگەشەی شەڕانگێزانە و تۆمەتهەڵبەستن و چەواشەكاری نەیانتوانی خەڵكی هۆشیاری كوردستان بە لاڕێدا ببەن و ئەمجارەش گەل متمانەیەكی لە جاران بەهێزتری بۆ پارتی نوێكردەوە و باوەڕێكی پتەوتری بە رێبازە نەتەوەیی و ئامانجە كوردستانییەكانی بەخشی
له بهشێكی دیكهی پهیامهكهدا هاتووه:” ئەم سەركەوتنە مەزنەی پارتیمان کە بەشێوەیەکی ئارام و ئازاد، بە هیممەت و دڵسۆزیی نیشتمانپەروەرانی پێشمەرگە ئاسا و خەمخۆرانی سەركەوتنی حەق و راستی بەدیهات. بە كۆشش و شەونخونی ماندونەنەناسانەی پارتییە دڵسۆزەكان و جەماوەرە وەفادارەكەی بەدیهات، كە هەمووان وەك یەك تیم هاتنە مەیدان هەر لە بنەماڵە و كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان تا سەرۆك بارزانی و جێگری سەرۆك و هەڤاڵانی مەكتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەركردایەتی، كۆی لق و ئۆرگانەكان، سەرجەم كادیر و ئەندامان، پێشمەرگە و فەرماندە دلێرەكان، تەواوی دەزگا ئەمنیەکان، رێكخراوەكانی ئافرەتان، قوتابیان، لاوان، زانایانی ئایینی و مامۆستایان و ئەكادیمی و رۆشنبیران، پیاوماقوڵ و ریشسپی و خزمانی بە ئەمەكی خێڵ و تیرە و عەشرەتەكانی كۆی دەڤەرەكانی كوردستان، چالاكە پارتییەكانی نێو سەندیكا و رێكخراوە پیشەییەكان و دامەزراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی، كچان و كوڕانی خوێن گەرم و چالاکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، فەرمانبەر و كاسبكار و كرێكار و جوتیار، ئەندام و لایەنگر و پشتیوانانی پارتی و رێبازەكەی لە نێو كۆی پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینی و ئایینزاكانی كوردستان بە موسڵمان و مەسیحی و ئیزدییەوە، لە كۆی شار و شارۆچكە و گوندەكانی سەرتاسەری كوردستان”.
دهقی پهیامی مهكتهبی سیاسی پارتی
پەیامی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان بە بۆنەی سەركەوتنی مەزنی لیستی 183
کوردستانیانی ئازیز
جەماوەری دڵسۆز و كۆڵنەدەری پارتیمان..
هەروەك پێشبینی دەكرا، وا ئەمجارەش رێبازی كوردایەی راستەقینە، رێبازی پارتی و بارزانی، سەركەوت و هەر بە پێشەنگی كوردستان مایەوە. خەونی نەزۆكی نەیارانی كۆن و نوێی پارتی نەهاتەدی. بانگەشەی شەڕانگێزانە و تۆمەتهەڵبەستن و چەواشەكاری نەیانتوانی خەڵكی هۆشیاری كوردستان بە لاڕێدا ببەن و ئەمجارەش گەل متمانەیەكی لە جاران بەهێزتری بۆ پارتی نوێكردەوە و باوەڕێكی پتەوتری بە رێبازە نەتەوەیی و ئامانجە كوردستانییەكانی بەخشی.
ئەم سەركەوتنە مەزنەی پارتیمان کە بەشێوەیەکی ئارام و ئازاد، بە هیممەت و دڵسۆزیی نیشتمانپەروەرانی پێشمەرگە ئاسا و خەمخۆرانی سەركەوتنی حەق و راستی بەدیهات. بە كۆشش و شەونخونی ماندونەنەناسانەی پارتییە دڵسۆزەكان و جەماوەرە وەفادارەكەی بەدیهات، كە هەمووان وەك یەك تیم هاتنە مەیدان هەر لە بنەماڵە و كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان تا سەرۆك بارزانی و جێگری سەرۆك و هەڤاڵانی مەكتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەركردایەتی، كۆی لق و ئۆرگانەكان، سەرجەم كادیر و ئەندامان، پێشمەرگە و فەرماندە دلێرەكان، تەواوی دەزگا ئەمنیەکان، رێكخراوەكانی ئافرەتان، قوتابیان، لاوان، زانایانی ئایینی و مامۆستایان و ئەكادیمی و رۆشنبیران، پیاوماقوڵ و ریشسپی و خزمانی بە ئەمەكی خێڵ و تیرە و عەشرەتەكانی كۆی دەڤەرەكانی كوردستان، چالاكە پارتییەكانی نێو سەندیكا و رێكخراوە پیشەییەكان و دامەزراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی، كچان و كوڕانی خوێن گەرم و چالاکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، فەرمانبەر و كاسبكار و كرێكار و جوتیار، ئەندام و لایەنگر و پشتیوانانی پارتی و رێبازەكەی لە نێو كۆی پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینی و ئایینزاكانی كوردستان بە موسڵمان و مەسیحی و ئیزدییەوە، لە كۆی شار و شارۆچكە و گوندەكانی سەرتاسەری كوردستان.
ئەم سەركەوتنە مەزنەی پارتی كە بەهیممەت و ئیرادەی خەڵك بەدەستهات، سەركەوتنە بۆ كۆی گەلی كوردستان و ئەوانەی چاویان لە كوردستانێكی بەهێز و ئاوەدان و خۆشگوزەرانترە، بۆیە پیرۆزبایی گەرممان ئاڕاستەی خەڵكی كوردستان بە گشتی و جەماوەری پارتیمان بە تایبەتی دەكەین. بەو ئومێدەی ئەم سەركەوتنەی پارتی وەك هەمیشە بەخێر و قازانجی بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلی كوردستان بكەوێتەوە و كۆتایی بە فەوزاری سیاسی بهینێ و لە سایەیدا پەرلەمانێكی كارا و حكومەتێكی تۆكمە و مونسەجیم و خزمەتگوزارتر بێتە ئاراوە و چاكسازی و گۆڕانكارییەكی گەورە بێتەدی.
سوپاس و پیرۆزبایی و دەستخۆشی گەرممان بۆ هەموو لایەك، بۆ هەموو ئۆرگانەكانی پارتیمان كە بەوپەڕی دڵسۆزی و هەستكردن بە مەسئولیەت ئەركی خۆیان بەجێگەیاند و هەموو توانای خۆیان خستەگەڕ تا ئەم سەركەوتنە مەزنەیان بەدیهێنا.
سوپاس و دەستخۆشی گەرم بۆ بنكە و بازنە و رێكخراوەكان، لیژنە ناوچەكان، لقەكان و ئەنجومەنی سەركردایەتی پارێزگاكان، مەكتەبە ناوەندییەكانی رێكخستن، پەیوەندییەكان، دارایی، دیراسات و تۆژینەوە و ئەكادیمیای پارتی، دەزگای هەڵبژاردن، دەستەی رێكخراوە جەماوەری و پیشەییەكان، دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندن بە هەموو كەناڵەكانی رادیۆ و تەلەفزیۆن و رۆژنامە و گۆڤار و ماڵپەڕەکانەوە، شێرە كچان و كوڕانی تۆڕەكانی سۆشیال میدیا و یەکە یەکەی بەربژێرەکانی پارتیمان، سوپاس بۆ چاوكراوەیی و خەمخۆری چاودێرانی سەرسندوقەكان و ویستگەکانی دەنگدان. سوپاس بۆ یەك بەیەكی ئەو جەماوەرە بەئەمەك و وەفادارەی بە هەر جۆرێك بەشداربوون لە بەدیهاتنی ئەم سەركەوتنە مەزنەدا.
پارتیمان جارێكی دیكە دڵنیایی و بەڵێن و پەیمان بۆ خەڵكی هۆشیاری كوردستان و جەماوەر و دەنگدەرانی نوێدەكاتەوە كە وەك هەمیشە لە ئاستی متمانە و دەنگ و چاوەڕوانی میللەتدا بێت. هەمیشە خەمخۆری سەربەرزی و شكۆی ئینسانی كورد و كوردستانی بێت. هەموو تواناكانی بخاتەگەڕ بۆ بنیاتنانی كوردستانێكی بەهێز و ئاوەدان و خۆشگوزەران.
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
4/10/2018