بنیاتنای کوردستانێکی بەهێز، بە حکومەتی زۆرینە دەکرێت

یاد سرێشمەیی

 

لە ژینگەیەکی دیموکراسی کە هەڵبژاردن سەرداری سیاسی وڵات دیاری دەکات، دەشێت دوای چەند ساڵێکی دیکە هێزێکی دیکەی سیاسی ببێتە حاکمی وڵات و ئیدارەدانی وڵاتی بەدەستەوەبێت، ئەمە واقعێکە ناکرێت تا قامی قیامەت پێکهێنانی حکومەت فۆڕمەلە بکرێت، چونکە ئەمڕۆش نەبێت سبەی کۆتایی بە حکومەتی پشک پشکێنە دێت، ئەمڕۆش نەبێت دەبێت سبەی حزبی زۆرینە ستراتیجیەتی وڵات دیار بکات.

دەزانم پێت وایە ئەم جۆرە بیرکردنەوە بۆ کوردستان کە تا ئێستاش جێکەوتەی زۆن و زۆرینەی سیاسی حزبی تێیدا زالە زەحمەت ئەدا ئەکرێت، بەڵام کورد پێویستی بەوە هەیە، ئەم قۆناغەو مۆدێلە لە حوکمڕانی تێپەڕێنێت، زۆرینەی سیاسی وڵات دەسەڵات بگرێتە دەست، بەدەر لەمە هەر فۆڕمێکی دیکەی پێکهێنانی حکومەت کۆمێنت لەسەر حکومەتی حزبەکان و پشک پشکێنە جێدەهێلێت، ناتوانرێت کارنامەی هیچ حزبێک جێبەجێبکرێت.

بۆ بە کردەیی کردی دروشمی بنیاتنانی کوردستانێکی بەهێز پێویستە حکومەتی زۆرینە پێکبهێنرێت و بەشێک لە حزبەکان بخاتە چاوەڕوانی چوار ساڵی تری هەڵبژاردن و فێریان بکات، کە گەل هەڵتنەبژێرێت ناتوانی نوێنەرایەتی گەل بکەی.

Back to top button