پاسه‌وانێكی ئاسۆ مامه‌ند له كه‌ركووك برینداركرا, به برینداری كه‌وته ده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی
دوای ئه‌وه‌ی به هۆی خیانه‌تی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر كه‌ركووك له لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی و سوپای پاسداران داگیركرا, ئێستا شاره‌كه له ژێر حوكمی سه‌ربازی توند پڕۆسه‌یه‌كی ته‌عریب و راوه‌دونانی خه‌لكی ره‌سه‌نی شاره‌كه به تایبه‌ت هاوڵاتیانی كورد به‌رێوه‌ده‌چێت ئه‌مه له‌كاتێكدا یه‌كێتی تا ئێستا له شاره‌كه‌دا ماوه و به هاوكاری ئه‌وان شاره‌كه داگیر كرا كه‌چی بێ هه‌ڵوێستن له به‌رامبه‌ر رووداوه‌كان, زۆر جار ئه‌ندامان و كادرانی یه‌كێـتی سوكایه‌تیان پێده‌كرێت و ده‌ستگیرده‌كرێن.
به پێی زانیاریه‌كانی (خواكوڕك) شه‌وی رابردوو پاسه‌وانێكی تایبه‌تی ئاسۆ مامه‌ند به‌ر پرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی له كه‌ركووك, له‌یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی كه‌كووك كه ده‌كه‌وێته سه‌ر رێگای به‌غدا پشت بازاڕی عائیله‌تی له نێو مالێك بریندار كرا دواتریش به برینداری كه‌وته ده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی.
سه‌رچاوه‌ی زانیاره‌كانی خواكوڕك راشیگه‌یاند كه ئه‌و پاسه‌وانه‌ی ئاسۆ مامه‌ند ناوی هۆشه‌نگ رامبۆیه , له كاتی دزی كردن له مالێك له لایه‌ن خاوه‌نی ماڵه‌كه بریندار ده‌كرێت و دواتریش راده‌ستی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كرێت, تا ئێستا به برینداری له لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبیه‌وه ده‌ست به‌سه‌ره.
هه‌روه‌ها گوتیشی:” به مه‌به‌ستی ئازادكردنی ئاسۆ مامه‌ند چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندی به حه‌شدی شه‌عبیه‌وه كردووه ئاماده نه‌بوونه نه‌ك ئازادی بكه‌ن به‌ڵكو شوێنی ده‌ست به‌سه‌ركردنیشیان پێڕانه‌گه‌یاندووه.پاسه‌وانه‌كانی ئاسۆ ناوی هۆشەنگ نوری حكیم هەمەوەندیه به هۆشه‌نگ رامبۆ ناسراوه