ئه‌مریكا زانیاری ورد له‌ باره‌ی جموجۆله‌كانی ئێران له‌ سووریا ئاشكرا ده‌كات

 

دۆخی ئالۆزی سووریا تا ئێستا به‌رده‌وامی هه‌یه‌ به‌ تایبه‌ت كه‌ وڵاتانی ناوچه‌كه‌و جیهان له‌ رێگه‌ی سه‌ربازی له‌ نێو خاكی ئه‌و وڵاته‌دا بنكه‌ی سه‌ربازیان كردۆته‌وه‌, سەرۆکی فەرماندەیەتی ناوەندی لەشکری ئەمەریکا دەڵێت ئێران چەکی پـێشکەوتوو و مەترسیدار بۆ سوریا دەگوێزێتەوە.

جەنەڕاڵ جوزێف ڤۆتێل ئەمڕۆ پـێنجشەممە بۆ کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا ئەمەی ڕاگەیاند و گوتی وڵاتەکەی نیگەرانە لە زیادبوونی هەژمونی تاران لە سوریا و عێراق. ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد ئێران بەردەوامە لە چالاکیـیە تێرۆرستیـیەکانی لە چەندان شوێنی ناوچەکە.

گوتیشی هێزەکانی ئەمەریکا کاردانەوەیان دەبێت ئەگەربێت و کردارەکانی ئێران ببنە مایەی هەڕەشە بۆ سەر سەلامەتی و بەرژەوەندی ئەمەریکایـیەکاندا.

هەروەها باسی لە مەسەلەی پـێدانی سیستەمی بەرگری ئاسمانی S-300 ی ڕووسیایی بە سوریا کرد و گوتی ئەمە مەترسی بۆ سەر هاتوچۆی ئاسمانی سیڤیلی دروستدەکات و هەروەها یارمەتی ئێران دەدات لە جموجۆڵەکانی لە سوریا.

Back to top button