نێچیرڤان بارزانی له پرێس كۆنفراسێك بۆ رۆژنامهنوسان, پرسیاری خراپی دۆخی كهركووك لهوانه بكهن كه 16ـی ئۆكتۆبهریانكرد
دوای ئهوهی ئهمڕۆ نێچیرڤان بارزانی سهرۆك وهزیرانی ههرێمی كوردستان كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانی له بارهی بارودۆخی ئێستای ههرێمی كوردستان له دوای ههڵبژاردن و بارو دۆخی عێراق و پهیوهندیه سیاسیهكانی نێوان ههولێر و بهغدا ئهنجامدا, سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان داوا لە ڕۆژنامەنووسان دەکا، پرسیاری خراپیی ڕەوشی کەرکووک لەو لایەنە بکەن کە خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەری ئەنجام داوە و ڕاشیدەگەیەنێت کە گەڕانەوەی بەرهەم ساڵح بۆ نێو یەکێتی تەنیا لەبەر پۆستی سەرۆک کۆمار بووە.
لە پرێس کۆنفرانسێکیدا کە نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٤ی ١٠ی ٢٠١٨ بەڕێوە چوو، لەبارەی پرسیاری ڕۆژنامەنووسێک لەسەر خراپیی دۆخی کەرکووک و بەتایبەتیش کوردانی کەرکووک لە پاش خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەری گرووپێکی نێو یەکێتی، نێچیرڤان بارزانی ڕای گەیاند: ”نیگەرانین لە دۆخی ئەمنیی کەرکووک و نیگەرانین لەو دۆخەی لەوێ هاتووەتە پێش، حەزمان دەکرد بە شێوەیەکی دیکە بێت، بەڵام دەبێ ئەو پرسیارە لەو لایەنە بکرێ کە ١٦ی ئۆکتۆبەریان کرد“
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیشیدا بە وردی باسی لەو هۆکارانە کرد کە بوونە هۆی نیگەرانیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پرسی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق و نەیشاردەوە کە میکانیزمەکە لە قازانجی خەڵکی کوردستان نییە و دەبووایە بەرهەم ساڵح و یەکێتیش قەبوڵ نەکەن بەو شێوەیە بچنە نێو کێبڕکێیەکی لەم جۆرە، چونکە ”لە دەرەوەی ئیرادەی خەڵکی کوردستان بوو“.
لەبارەی پرسیاری ڕۆژنامەنووسێک لەسەر کەسێکی وەک بەرهەم ساڵح بۆ سەرۆک کۆماری عێراق، نێچیرڤان بارزانی گوتی: ”بابەتی ئێمە لەسەر میکانیزمەکەیە، لەسەر ئەوە نییە کێ سەرۆک کۆمارە و کێ سەرۆک کۆمار نییە؟“. بە پێکەنینیشەوە ڕای گەیاند: ”دکتۆر بەرهەم تەنیا بۆ کاندیدکردن بۆ ئەو پۆستە گەڕایەوە نێو یەکێتی، ئەگینا خۆ لەناو ئەو حزبە بوو، دوایی حزبێکی تریشی درووست کرد، وەفاداری خۆی نە بۆ حزبی یەکەمی هەبوو، نە بۆ هاوپەیمانی هەبوو، بەهیواین ئیشەڵا بۆ کوردستانی هەبێ“