روونكردنه‌وه‌ و سوپاسنامه‌یه‌ك له‌ فۆاد حسێن ـەوە

 

دوای ئەوەی فوئاد حسێن کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان بڕیاری کشانەوەیدا لە کاندید بوونی سەرۆک کۆمار بەهۆیی ئەوەی پۆستەکە دەبوایە تەنها لەلایەن کوردەوە یەکلایی بکرێتەوە، بەڵام لەپەرلەمان خرایە دەنگدان، روونکردنەوەو سوپاسنامەیەک بڵاو دەکاتەوە.

 

لە رونکردنەوەو سوپاسنامەکەی فوئاد حسێن هاتووە:”دوابه‌دوای به‌ربژێركردنمان له‌لایه‌ن به‌ڕێز سه‌رۆك مسعود بارزانی و به‌ پشتگیری پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌شداریمان كرد له‌ چاڵاكییه‌كان و كاركردن بۆ دانانی زه‌مینه‌یه‌كی دروست بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری عێراق، له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ی تێگه‌یشتنمان بۆ پرۆسه‌كه‌ به‌و شێوه‌یه‌ بوو كه‌ كێبركێه‌كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ئیراده‌ی نوێنه‌رانی هه‌رێم له‌ به‌غدا، یان له‌سه‌ر بنه‌مای رێككه‌وتنی هه‌ردولایه‌نی سه‌ره‌كی پرۆسه‌كه‌ ئه‌نجام ده‌درێت. و زۆر دلخۆش بووین كاتێك كه‌ برای به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی و به‌ڕێز پاڤێل تاڵه‌بانی گه‌یشتنه‌ رێككه‌وتن له‌ نێوانیاندا كه‌ یه‌ك به‌ربژێر پێشكه‌شی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بكه‌ن. ئه‌م رێككه‌وتنه‌ نزیكه‌ی دوو كاتژمێر پێش كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بوو.
به‌ڵام ئێمه‌ تووشی سه‌رسوڕمان بووین كاتێك كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌ستی پێكرد، بینیمان لایه‌نه‌كه‌ی تر به‌ربژێری خۆی نه‌كشاندۆته‌وه‌، و چوونه‌ته‌ ناو هاوپه‌یمانی جیاجیا له‌گه‌ڵ هێزه‌ عێراقییه‌كان، و ئه‌و میكانیزمه‌یان پشتگوێ‌ خست كه‌ له‌سه‌ری رێككه‌وتبوون و پابه‌ند نه‌بوون به‌ به‌ڵێنه‌كه‌یان.
به‌و پێییه‌ی بڕوامان به‌وه‌ بوو كه‌ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی به‌ربژێر مافی پێكهاته‌ی كورده‌، بۆیه‌ بڕیارماندا به‌ پرۆسه‌كه‌ بكشێینه‌وه‌.

لە بەشێکی دیکەی روونکردنەوەو سوپاسنامەکەداهاتووە:” زۆر دلخۆش بووین كاتێك كه‌ برای به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی و به‌ڕێز پاڤێل تاڵه‌بانی گه‌یشتنه‌ رێككه‌وتن له‌ نێوانیاندا كه‌ یه‌ك به‌ربژێر پێشكه‌شی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بكه‌ن. ئه‌م رێككه‌وتنه‌ نزیكه‌ی دوو كاتژمێر پێش كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بوو.

هەروەها فوئاد حسێن دەڵێت:” سوپاسی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و گشت ئه‌ندام و لایه‌نگرانی ئه‌م حیزبه‌ ده‌كه‌ین.
سوپاسی ئه‌و گروپه‌ چاڵاكه‌ ده‌كه‌ین كه‌ هاورییه‌تی ئێمه‌یان كرد بۆ سه‌ردانی به‌غدا و ژماره‌یه‌كی زۆر چاڵاكی راگه‌یاندنی چڕوپڕیان ئه‌نجامدا. ئه‌و به‌ڕێزانه‌ باشترین پاڵپشت بوون بۆمان.
هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ سوپاسی ملیۆنه‌ها له‌ رۆله‌كانی گه‌لی كوردستان ده‌كه‌م كه‌ به‌دواداچوونیان بۆ ئه‌م رووداوه‌ كردووه‌.

دەقی روونکردنەوەی فوئاد حسێن

روونكردنه‌وه‌ و سوپاسنامه‌یه‌ك له‌ فۆاد حسێن
دوابه‌دوای به‌ربژێركردنمان له‌لایه‌ن به‌ڕێز سه‌رۆك مسعود بارزانی و به‌ پشتگیری پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌شداریمان كرد له‌ چاڵاكییه‌كان و كاركردن بۆ دانانی زه‌مینه‌یه‌كی دروست بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری عێراق، له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ی تێگه‌یشتنمان بۆ پرۆسه‌كه‌ به‌و شێوه‌یه‌ بوو كه‌ كێبركێه‌كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ئیراده‌ی نوێنه‌رانی هه‌رێم له‌ به‌غدا، یان له‌سه‌ر بنه‌مای رێككه‌وتنی هه‌ردولایه‌نی سه‌ره‌كی پرۆسه‌كه‌ ئه‌نجام ده‌درێت. و زۆر دلخۆش بووین كاتێك كه‌ برای به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی و به‌ڕێز پاڤێل تاڵه‌بانی گه‌یشتنه‌ رێككه‌وتن له‌ نێوانیاندا كه‌ یه‌ك به‌ربژێر پێشكه‌شی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بكه‌ن. ئه‌م رێككه‌وتنه‌ نزیكه‌ی دوو كاتژمێر پێش كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بوو.
به‌ڵام ئێمه‌ تووشی سه‌رسوڕمان بووین كاتێك كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌ستی پێكرد، بینیمان لایه‌نه‌كه‌ی تر به‌ربژێری خۆی نه‌كشاندۆته‌وه‌، و چوونه‌ته‌ ناو هاوپه‌یمانی جیاجیا له‌گه‌ڵ هێزه‌ عێراقییه‌كان، و ئه‌و میكانیزمه‌یان پشتگوێ‌ خست كه‌ له‌سه‌ری رێككه‌وتبوون و پابه‌ند نه‌بوون به‌ به‌ڵێنه‌كه‌یان.
به‌و پێییه‌ی بڕوامان به‌وه‌ بوو كه‌ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی به‌ربژێر مافی پێكهاته‌ی كورده‌، بۆیه‌ بڕیارماندا له‌ پرۆسه‌كه‌ بكشێینه‌وه‌.
دوابه‌دوای ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه‌، كه‌ به‌ پێویستمانزانی بڵاوی بكه‌ینه‌وه‌ بۆ ئاگاداربوونی هه‌موو لایه‌ك له‌ راستییه‌كان ، له‌م ده‌رفه‌ته‌دا پێزانینمان ئاراسته‌ی سه‌رۆك مسعود بارزانی ده‌كه‌ین و سوپاسی به‌ڕێزیان ده‌كه‌ین بۆ به‌ربژێركردنمان بۆ ئه‌و پۆسته‌. سوپاس و پێزانینمان ئاراسته‌ی برای به‌ڕێز كاك نێچیرڤان بارزانی و شاندی هاورێی ده‌كه‌ین كه‌ بۆ پشتگیری كردنمان سه‌ردانی به‌غدایان كرد و به‌شدارییان له‌ دانوساندن و گفتوگۆكاندا كرد.
هه‌روه‌ها سوپاسی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و گشت ئه‌ندام و لایه‌نگرانی ئه‌م حیزبه‌ ده‌كه‌ین.
سوپاسی ئه‌و گروپه‌ چاڵاكه‌ ده‌كه‌ین كه‌ هاورییه‌تی ئێمه‌یان كرد بۆ سه‌ردانی به‌غدا و ژماره‌یه‌كی زۆر چاڵاكی راگه‌یاندنی چڕوپڕیان ئه‌نجامدا. ئه‌و به‌ڕێزانه‌ باشترین پاڵپشت بوون بۆمان.
هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ سوپاسی ملیۆنه‌ها له‌ رۆله‌كانی گه‌لی كوردستان ده‌كه‌م كه‌ به‌دواداچوونیان بۆ ئه‌م رووداوه‌ كردووه‌.
هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینمان ئاراسته‌ی سه‌دان و هه‌زاران كه‌س له‌ پێكهاته‌ جیاوازه‌كانی ناو عێراق ده‌كه‌ین كه‌ له‌گه‌ڵماندا هاوسۆز بوون ، و سوپاسی هه‌موو هاوڵاتیانی كورد و عێراقییه‌كانی هه‌نده‌ران و هاوڵاتیه‌ بیانییه‌كان ده‌كه‌ین كه‌ پشتگیرییان له‌ ئێمه‌ كرد.
سوپاسی راگه‌یاندنكاره‌كانی كوردستانی و عێراقی ده‌كه‌ین كه‌ ده‌رفه‌تیان پێداین بۆ روونكردنه‌وه‌ و پێشكه‌شكردنی به‌رنامه‌كانمان.
لێره‌دا دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ كاری ئێمه‌ له‌ كاروانی خه‌باتی دور و درێژمان هه‌میشه‌ له‌ پێناو یه‌كریزی لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان و به‌دیهێنانی ئه‌و پره‌نسیپانه‌ بووه‌ كه‌ بڕوای ته‌واومان پێی هه‌بووه‌. بۆیه‌ و له‌و روانگه‌یه‌وه‌، پێویسته‌ له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌كمان یه‌كڕیزی گه‌لی كوردستان بپارێزین.
له‌ كۆتاییدا پیرۆزبایی له‌ گه‌لی كوردستان ده‌كه‌م به‌ بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ئه‌و پرۆسه‌ دیموكراسیه‌.
هه‌ر له‌ خۆشیدا بن…
فۆاد حسێن
پێنج شه‌ممه‌
4/10/2018

Back to top button