دوایی كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ قاسم سولێمانی چی روویدا

رێكان سه‌باح 

2ی ئۆكتۆبه‌ر رۆژێكی تر خیانه‌ت و تێكشاندنی ئه‌و رێگایه‌ بوو، كه‌ كوتله‌ كوردستانیه‌كان له‌ به‌غدا، له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌وافقی سیاسی پۆستی سه‌رۆككۆماریان له‌ چه‌ند ساڵی رابردوو پێ یه‌كڵا ده‌كرده‌وه‌، ئه‌م رێگایه‌ كه‌ به‌ هێشتنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆككۆمار وه‌ك پشكی كورد به‌ رێگای دیاری كردن له‌ناو كوتله‌ كوردستانیه‌كان، شكاو یه‌كێتی له‌رێگای فێل و تێكشكاندنی متمانه‌ی سیاسی و سه‌قه‌فاتی ژێر به‌ژێر و رێشتنی پاره‌ و پیلانگێری نه‌مانی ته‌وافق ” پێناسه‌ی سه‌ركه‌وتنی كاندیده‌ حورمه‌تلێبڕاوه‌كه‌ی” كرد بۆ پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق، به‌ڵام ئه‌م رووداوه‌ كه‌ له‌ خیانه‌تی تری 2ی ئۆكتۆبه‌ر روویدا، مارێكی دوو سه‌ره‌یه‌، له‌ئێستادا كاڵفامه‌كان پێی دڵخۆشن، به‌ڵام له‌ كۆتایی دا سفر به‌ده‌ستن، هه‌رچی له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌ی 2ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌لێت، ئه‌وه‌نده‌ گرینگ نیه‌، ئه‌وه‌نده‌ی ورده‌كاری كاره‌كانی یه‌كێتی له‌ به‌كاندید گه‌یاندنی به‌رهه‌م ساڵح دا جێگای سه‌رنج و روونكردنه‌وه‌یه‌ بۆ خه‌ڵك”.

ئه‌م رۆژه‌ی كه‌ هه‌ڵبژاردنی ” به‌رهه‌م ساڵح” تێدا ئه‌نجام درا، فێلچی و بێ ئیراده‌كانی به‌رده‌م پۆست، بێ گوێدان به‌ ته‌وافقی سیاسی و متمانه‌ی سیاسی و رۆژبینی پێش خۆیان، زۆر شتیان له‌ده‌ست داو، زۆریان له‌ناو نانی گه‌رم دا هه‌ڵگرت، ئه‌مه‌ی ئه‌وان كردیان تێكشكاندنی چه‌ند نه‌ریتێكی سیاسی بوو كه‌ زیانی به‌ گه‌لی كوردستان گه‌یاند، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌زۆرینه‌ی له‌رزۆك و به‌ فێل و سه‌قه‌فاتی ژێر به‌ژێر ” حورمه‌تلێبڕاوێكیان” كرده‌ سه‌رۆككۆمار، به‌ڵام هیچ كات ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌م كاتژمێره‌ پێش هه‌ڵبژاردن و ته‌واوكردنی نیسابی قانوونی په‌رله‌مانی عێراق بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار به‌ئازار تر نه‌بوو بۆ گه‌لی كوردستان”.

یه‌كێك له‌ هه‌نگاوه‌كانی یه‌كێتی بۆ دانانی سه‌رۆككۆمارێكی “حورمه‌تلێبڕاو” ئه‌وه‌ بوو، كه‌ دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ قاسم سولێمانی، له‌ ناوچه‌ی سه‌وز، یه‌كێتی به‌ سێ ئاراسته‌ی كاری كرد، یه‌كه‌م ناردنی پاڤێل تاڵه‌بانی و به‌ نێوه‌ندگیری هێزه‌ شیعه‌كان و ئه‌مریكا، بۆ رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ پارتی بۆ پاشه‌كشه‌ی كاندیدی یه‌كێتی بۆ پۆستی سه‌رۆككۆمار له‌به‌رامبه‌ر پێدانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان، ئه‌مه‌ هه‌نگاوێك بوو بۆ ئه‌وه‌ی پارتی هانبده‌ن بۆ به‌شداری پێكردنی كاندیده‌كه‌یان بۆ پۆستی سه‌رۆككۆمار، ئامانجیان ئه‌وه‌ بوو كه‌ له‌ په‌رله‌مان نیسابی قانوونی ته‌واو بكه‌ن، چونكه‌ پارتی به‌شداری په‌رله‌مانی عێراقی نه‌ده‌كرد، هه‌موو هه‌وڵه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ بوو نه‌ریتی ده‌ستنیشانكردنی كاندیدی سه‌رۆككۆمار له‌ناو هێزه‌ كوردستانیه‌كان بێت، به‌ڵام یه‌كێتی به‌م رێكه‌وتنه‌ به‌چاودێری ئه‌مریكا و هێزه‌ شیعه‌كان، فێلێكی قێزه‌ونی هه‌رزه‌كارانه‌ی له‌ پارتی كرد”.

هه‌نگاوی دووه‌م، كه‌ یه‌كێتی كاری له‌سه‌ر كرد هه‌ر دوای كۆبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ قاسم سولێمانی، سه‌ردانی په‌رله‌مانتاره‌كانی شیعه‌ و سوونه‌ بوو، كه‌ گوایه‌ نهێنیه‌ك له‌نیازی بارزانی بۆ پۆستی سه‌رۆككۆماریان ئاشكرا كردووه‌”.

یه‌كێتی له‌ناو په‌رله‌مانی عێراق به‌ هه‌موو كوتله‌كان و په‌رله‌مانتارانی عێراقی گوتووه‌، كه‌ بارزانی دوو ئامانجی هه‌یه‌ له‌ “پۆستی سه‌رۆككۆمار” یه‌كه‌م: فواد حسێن بكات به‌ سه‌رۆككۆمار و تا ساڵێك ده‌رفه‌ت بدات به‌ حكومه‌تی عێراق بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی بۆ پێش رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، ئه‌گه‌ر هاتوو فواد حسێن ببێته‌ سه‌رۆككۆمار و كه‌ركووك تا ساڵێك نه‌گه‌رێته‌وه‌، بۆ پێش 16ی ئۆكتۆبه‌ر، فواد حسێن له‌لایان بارزانیه‌وه‌، پاڵپشتی لێده‌كرێت، بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق به‌پێی یاسا و ده‌ستووری عێراق كه‌ داویه‌ته‌ ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆككۆمار”.

دووه‌م: یه‌كێتی له‌ناو په‌رله‌مانی و ناو فراكسیۆن و ئه‌ندام په‌رله‌مانتارانی عه‌ره‌بی،” سوونه‌ و شیعه‌”، گوتوویه‌تی بارزانی ئامانجی ئه‌وه‌یه‌، كه‌ كاتێك فواد حسێن به‌شداری كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات وه‌ك سه‌رۆككۆماری عێراق، به‌فه‌رمی وه‌ك سه‌رۆككۆمار داوا له‌ ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندام بكات، كه‌ كار به‌ ئه‌نجامه‌كانی ریفراندۆم بكه‌ن، ئه‌م پرۆسه‌یه‌ به‌ پرۆسه‌یه‌كی یاسایی و داواكاری گه‌لی كوردستان وه‌ك پێكهاته‌یه‌ك بناسێنێت ئه‌م بێ حورمه‌تیه‌ كه‌ یه‌كێتی له‌ناو خه‌ڵكدا بڵاوی كرده‌وه‌، بووه‌ هۆی به‌هێز بوونی كاندیده‌ ” حورمه‌تلێبڕاوه‌كه‌ی” یه‌كێتی و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ پێدانی متمانه‌ به‌ فواد حسین وه‌ك سه‌رۆككۆماری عێراق شكاندنی نه‌ریتی ده‌ستنیشانكردنی كاندیدی سه‌رۆككۆمار و ته‌وافق”.

 

Back to top button