به‌بێ ده‌رمان زه‌خت مه‌هێڵه‌ باشترین چاره‌سه‌ر بزانه‌.

بەرزبوونەوەی فشاری خوێن، کە بە بکوژێکی بێدەنگ ناودەبرێت، زیاتر بە هۆی قەڵەوی و زۆرخواردنەوەی بێهۆشکەرەکان و ماندویی و جگەرەکێشان و نەخۆشی شەکرە و چەند هۆکارێکی تر دروست دەبێت.”

بەرزبوونەوەی فشاری خوێن (زەخت) دەبێتە هۆی چەند نەخۆشییەک، لە دیارترینیان جەڵتەی دڵ و سەکتەی مێشک و ڕەقبوونی خوێنبەرەکان.

ئەوانەی توشی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن دەبن زۆرجار پەنا دەبەنەبەر بەکارهێنانی دەرمان، بەڵام دەرمان تەنها ڕێگە نیە و دەکرێت چەند ڕێگەیەکی تر بگیرێتە بەر، بەتایبەت کە دەرمان دەرهاویشتەی نەرێنی هەیە لەسەر تەندروستی.

بەم ڕێگانە دەکرێت فشاری خوێن ئاسایی بکرێتەوە:

1/ دوورکەوتنەوە لە بەکارهێنانی خوێ، لەبەرئەوەی هەندێک لە توێژەرەوان ئەوەیان ئاشکراکردووە، خوێ مادەیەک لە دەمارەکانی خوێندا دروست دەکات دەبێتە ڕێگر لەبەردەم هاتوچۆی خوێن، بۆیە دەکرێت، لە بری بەکارهێنانی خوێ، پەناببرێتە بەر خواردنی گیای سروشتی.

2/ وەرزشکردن سێ بۆ چوار جار لە هەفتەیەکەدا، بەمەرجێک ماوەی هەر جارێک لە وەرزشکردن لە نێوان ٣٠ بۆ ٤٥ خولەکدا بێت، هەروەها پێویستە لەسەر وەرزش بەردەوام بیت و بەشێوەیەکی ڕێکخراو ئەنجامی بدەیت، بۆ ئەوەی سودی هەبێت.

3/ زۆرخواردنی سەوزەوات و میوەجات، بە تایبەت سپێناخ و پەتاتە و مۆز، لەگەڵ زۆرخواردنی ماسی سەلەمۆن، هەروەها سیر کاریگەرییەکی سەرسوڕهێنەری هەیە لە باشترکردنی هاتوچۆی خوێن و بەهێزکردنی دەمارەخوێنەکان.

4/ کەمکردنەوەی بەکارهێنانی مادەکحولییەکان و شەکر و ئەو مادانەی نیکۆتینیان تێدایە، بەڵام خواردنی خێرا وەکو لەفە و فینگەر و کەچەپ و مایۆنیز و هەموو جۆرە خواردنێکی خێرا قەدەغە.

5/ کڕین یان پەیداکردنی ئامێری پێوانەکردنی فشاری خوێن، تا ئاستی فشاری خوێن دیاری بکەن و تۆماری بکەیت، باشتروایە ڕۆژانە جارێک لەکاتێکی دیاریکراودا تۆماری بکەیت، ئەگەر دەتەوێت بەباشی ئاستی فشاری خوێن دیاری بکەیت و چاودێری بکەیت، باشتر وایە ئەوەش تۆمار بکەیت ئەو ڕۆژە چیت کردووە و چیت خواردووە و خواردووەتەوە.

Back to top button