گه‌ر ئه‌م نه‌خۆشیانه‌ت هه‌یه‌ رۆژانه‌ مێوژ بخۆ.

مێوژ لەو میوە وشككراوانەیە زۆر كەس حەزی لێیەتی، بەڵام ڕەنگە زۆر نەیخۆن، پسپۆڕانی تەندروستیش سوودە زۆرەكانی مێوژ دەخەنەڕوو، پێیان باشە ڕۆژانە بخورێت.”

میوە وشككراوەكان هەموویان زۆر باشن و بەسوودن، سەرەڕای ئەوەی هەندێكیان ڕێژەیەكی بەرزی شەكریشیان تێدایەو زۆركەس حەزیان لێدەكات ‌و دەیانخۆن بێ ئەوەی سوودەكانیشیان بزانن، مێوژیش یەكێكە لەو میوە وشككراوانەی كە زۆر بڵاوەو زۆریش بەكاردەهێنرێت، چ ئەوەی دەكرێتە هەندێك خواردنەوە یان هەر خۆی دەخورێت.

مێوژ یەكێكە لە میوە شەكردارەكان، بەڵام بۆ تەندروستی بە سوودە لەبەر ئه‌م هۆیەی خوارەوە:

ماددەكانی (ئۆلینۆلیك هایدو ترشی ئۆلۆنینۆك)ی تێدایەو هەموو توێژینەوەكان دەریانخستووە كە ئەو دوو ماددە سروشتییە ڕێگری دەكەن لەگەشەكردنی بەكتریای هۆكاری نەخۆشییەكانی دەم و پوك، ئەمەش وا دەكات هیچ خواردنێك بەڕێژەیەكی زۆر لەسەر ددانەكان كەڵەكە نەبێت ‌و نەبێتە هۆی كلۆربوونی ددان و لە دواجاریشدا پوك تووشی نەخۆشی نابێت، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە مرۆڤ پاككردنەوەو شوشتنی ڕۆژانەی ددانەكانی پشتگوێ بخات.

هەر بۆیە پسپۆڕان ڕێنمایی دەكەن كە پێویستە هەموو كەسێك ڕۆژانە بڕێك مێوژ بخوات.

Back to top button