خواردنه‌وه‌ی شیر بۆ 5 كه‌س كه‌ ئه‌م نه‌خۆشیانه‌ی هه‌یه‌ زۆر به‌سوده‌.

توێژینەوە پزیشكییەكان زۆر پێداگری لەسەر خواردنەوەی شیر دەكەنەوە، ئەوەش بەهۆی زۆری سوودەكانی بۆ له‌شی مرۆڤ.”

ساڵانە ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕۆژی (1/6) ی وەك ڕۆژی جیهانی شیر دیاریكردووە، لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا بە دروشمی (خواردنەوەی شیر بۆ بەهێزبوون) گرنگی پێدەدرێت.

پزیشكان ئامۆژگاریمان دەكەن كە لەبەر ئەم هۆكارانەی خوارەوە زۆر بایەخ بە خواردنەوەی شیر بدەن.

1. شیر دەوڵەمەندە بە كالیسیۆم و فسفۆڕو چەندین ماددەی بەسوودی دیكە كە یارمەتی بەهێزبوونی ئێسك دەدات.

2. خواردنەوەی شیر سوودێكی زۆر بە ددانەكان دەگەیەنێت.

3. خواردنەوەی شیری سروشتی یارمەتی پاراستنی تەندروستی دڵ دەدات و ڕێژەی كۆلیسترۆڵ لە خوێندا ڕێكدەخات.

4. بەهۆی بوونی پڕۆتینی پێویست لە شیردا یارمەتی تێربوونی گەدە دەدات و ئەمەش سوودی زۆرە بۆ ئەو كەسانەی دەیانەوێت كێشیان دابەزێنن.

5. دەوڵەمەندە بە ڤیتامین (D) كە یارمەتی باشتركردنی خەو و فشاری دەروونی دەدات.

Back to top button