ریال مه‌درید جارێكی تر هه‌وڵی كرینی ئه‌م یاریزانه‌ گه‌وره‌یه‌ ده‌دات.

بە پێی هەواڵی میدیاکانی کەتەلۆنیا، یانەی ریاڵ مەدرید جارێکی تر لە گواستنەوەکانی زستانەی داهاتوو دەچێتەوە کڕینی هاری کەینی ئینگلیزی و ئەستێرەی یانەی تۆتنهام.”

بە پێی زانیارییەکانیان هێشتا یانەی ریاڵ مەدرید چاودێری ئەو یاریزانە دەکات و هەوڵ دەدات دووبارە دانوستانی لەگەڵ بکاتەوەو ئیدارەی یانەکە چاودێری وردی کەین دەکەن و یانەکە باوەڕی وایە  کاتێک باشە دانوستان لەگەڵ ئەو یاریزانە بکات، یانەی تۆتنهام نەتوانێت پلیتێکی قۆناغی شانزەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لەم وەرزە ببڕێت کە لە ئێستادا دوای دوو جەولە هیچ خاڵێکی نیە.

لە دوای چوونی رۆناڵدۆ لە یانەی ریاڵ مەدرید، ئیدارەی یانەکە نەیتوانیوە یاریزانێکی گەورە ببەنە ریزەکانیانەوە کە وەکو هەموان چاوەڕوانیان دەکردو لە ئێستاشدا هاری کەین یەکێکە لەو یاریزانانەی بەلای یانەی ریاڵ مەدریدەوە ویستراوە.

یانەی تۆتنهام گرێبەستی کەینی تا ساڵی 2024 نوێکردۆتەوەو نایەوێت بە ئاسانی گۆڵکارەکەی مۆندیال لەدەست بدات، کە ماوەی 4 ساڵە سەرو 21 گۆڵ لە خولی ئینگلتەرا دەکات.

Back to top button