رۆناڵدۆ بیدهنگی شكاند و تۆمهتهكان رهددهكاتهوه.
دوای ئەوەی کچێکی ئەمریکی کە ناوی( کاسرین مایورکا)یە و تەمەنی ٣٤ ساڵە، رۆناڵدۆ تاوانبار دەکات کە لە ١٢-٦- ٢٠٠٩ لە هۆتێلێک لە شاری لاس ڤێگاسی ئەمریکی دەستدرێژی سێکسی کردۆتە سەری, رۆناڵدۆ بۆ یەکەمجار دێتە دەنگ و هەموو ئەو تۆمەتانە رەتدەکاتەوە.”
کاترین بۆ یەکەمجار بۆ گۆڤارە دیر شپیگلی ئەڵمانییەوە پێش ٩ ساڵ ئەم نهێنیانەی ئاشکراکردووەو دەڵێت” رۆناڵدۆ لە پێناو بێدەنگکردنی من بڕی ٣٧٥ هەزار دۆلاری پێداوم پێی وتوم بە هیچ شێوەیەک نابێت قسە بۆ میدیاکان بکەیت لەسەر ئەم حاڵەتە.
رۆناڵدۆ لە تویتەری رەسمی خۆیەوە بێدەنگی شکاندووەو دەڵێت:” من بە توندی ئەو تۆمەتانە رەتدەکەمەوە کە دژی من بڵاوکراوەتەوە، من ئەوە دەزانم کەسانێک هەن دەیانەوێت لەسەر حسابی من خۆیان بە ناوبانگ بکەن، من هیچ قسەیەک بۆ میدیاکان لەسەر ئەو دۆسیەیە ناکەم و چاوەڕوان دەبم تا لێکۆڵینەوەکان کۆتایی دێت و بڕواشم بە خۆم هەیە.
لە لایەکی ترەوە خۆشەویستەکەی رۆناڵدۆ جۆرجینا رۆدریگێز لەپێگەی رەسمی خۆیەوە پێشتر پشتگیری خۆی بۆ رۆنالدۆ دووپات دەکاتەوەو دەڵێت” تۆ دەتوانین بەسەر هەموو بەربەستەکاندا سەربکەوێت کە دەخرێتە بەردەمت خۆشم دەوێیت.
هەروەها پۆلیسی وڵاتی ئەمریکاش بەرەسمی دۆسیەی رۆناڵدۆ وئەو ئافرەتەی هەڵداوەتەوەو دەستی بە لێکۆڵینەوەکان کردووە.