نادیه‌ موراد خه‌ڵاتی نۆبلی پێبه‌خشرا

ئه‌مرۆ هەینی ۵ی۱۰ی۲۰۱۸، لێژنەی دابەشکردنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ناوی ئەو کەسانەی ئاشکرا کرد، کە ئەمساڵ خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی وەردەگرن.

به‌ پێی زانیارییه‌كان ، بۆ ئەمساڵ، ۳۲۹ کەس کاندید بوون بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، کە ساڵانە دابەش دەکرێت.

له‌ مه‌راسیمی دابه‌شكردنی خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ساڵی ۲۰۱۸، نادیە موراد، کچە کوردی ئێزدی و دێنیس موکوێگی خەڵکی کۆنگۆ، بە هاوبەشی ئەو خەڵاتەیان وەرگرت.

نادیە موراد تەمەنی ۲۵ ساڵه‌و کچە کوردێکی ئێزدیی خەڵکی گوندی کۆجۆ لە سنووری شاری شنگالە. دوای داگیرکردنی شنگال لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە لە کۆتایی ۲۰۱٤، هاوشێوەی هەزاران ژن و کچی دیکەی کوردی ئێزدی لەلایەن چەکدارانی داعشەوە رفێندرا ،دواتر بە هەوڵی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەژێر دەسەڵاتی داعش رزگار کراو بۆ چاره‌سه‌ری ده‌روونی ڕه‌وانه‌ی وڵاتی ئه‌ڵمانیا كرا .

Back to top button