پێشمه‌گه‌ كۆتایی به‌ داگیركه‌ران هێنا و دوا خاڵی كوردستانی ئازادكرد

خواكوڕك

ئۆپه‌راسیۆی سێیه‌می پێشمه‌رگه‌ له‌ 24/10/2016 كۆتایی هات و پێشمه‌رگه‌ توانی دوا خاڵی سنووره‌كانی كوردستان به‌ خوێنی رۆڵه‌كانی گه‌لی كوردستان ئازاد بكات، فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌ش ده‌ڵێت، نەخشە سەربازییەكه‌ی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان وەک خۆی جێبەجێ کرا.

ئه‌مرۆ دووشەممە 24/10/2016، هێزەکانی پێشمەرگە هەردوو گوندی تیسخراپی بچووک و تیسخراپی گەورەیان لە میحوەری باشیک به‌ته‌واوی کۆنترۆڵکردنەوە، ئەو پلانەی لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ بۆ پێشمەرگە دیاریکرابوو، پێشمەرگە توانیویەتی پلانەکەی بەسەرکەوتوویی جێبەجێ بکات و تەواوی ئەو گوند و ناوچانەی کۆنترۆڵکردووەتەوە کە بۆی دیارکرابوون.

له‌ ئێستاشدا سنووری پێشمەرگە و داعش لە دوای گرتنەوەی گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری ناوەران و باشیک، 8 کیلۆمەترە و لەهەندێک شوێندا ئه‌و ماوه‌یه‌ بۆ 5 كیلۆمه‌تر كه‌متر ده‌بێته‌وه‌، و وه‌كو پێشبینی ده‌كرا پێشمەرگە زۆرتر چووەتە پێشەوە.

 

Back to top button