محه‌مه‌د حه‌لبوسی :رێگه ناده‌ین خاكی عێراق بكرێته مه‌یدانی ململانێی سیاسی و هه‌رێمایه‌تییه‌كان
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی سپۆتنیك عه‌ره‌بی، محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دووپاتیكرده‌وه، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی له‌كاروباری ناوخۆی وڵاته‌كه‌مان ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه و له هه‌مان كاتیش‌دا رێز له سه‌روه‌ری ته‌واوی وڵاتانی عه‌ره‌بی و جیهان ده‌گرین.
له‌باره‌ی هاوسه‌نگی هه‌رێمایه‌تی له نێوان عێراق و ولاتانی كه‌نداو ،محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت : “عێراق هه‌رگیز نابێته به‌شێك له ململانێی سیاسی ناوچه‌كه، به‌تایبه‌ت كه به‌درێژایی ساڵانی رابردوو رووبه‌ڕووی كێشه‌گه‌لێك ببووه‌وه، كهدوایینیان جه‌نگی دژی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی وه‌ك داعش بوو”.
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ده‌شڵێت :” : “عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ كار بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری هاوبه‌ش بۆ سه‌رجه‌م كێشه‌كان ده‌كات، رێگه ناده‌ین خاكی عێراق بكرێته مه‌یدانی ململانێی سیاسی و هه‌رێمایه‌تییه‌كان، به‌ڵكو كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین عێراق ببێته خاڵی به‌یه‌كگه‌یاندنی بۆچوونه‌كان و هه‌وڵ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كیشانه ده‌ده‌ین، كه به‌رۆكی عێراقی گرتووه، به‌شێوه‌یه‌ك كه ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌رێنی له‌سه‌ر گه‌ل و خاكی عێراق هه‌بێت”.
له‌باره‌ی ده‌ستێوه‌ردانی وڵاتانی ناوچه‌كه ، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان گووتی :” “هیچ ده‌ستوه‌ردانێك له سه‌روه‌ری عێراق ناكرێت، عێراق رێز له هه‌ر وڵاتێك ده‌گرێت كه رێز له سه‌روه‌ری عێراق ده‌گرێت، ناشكرێت عێراق په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هیچ وڵاتێكی هاوسنووری خۆی بپچڕێنێت، به‌ڵام رێگه‌شیان پێ نادات خاكی وڵاته‌كه‌مان بكه‌نه پردێك بۆ گه‌یشتن به لێدانی وڵاتانی دیكه و كار له‌سه‌ر یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كان ده‌كه‌ین”، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ناكۆكییه‌كانی نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و عه‌ره‌بستانی سعوودیه، كه له‌ڕووی جوگرافییه‌وه عێراق كه‌وتووه‌ته نێوانیان.
هه‌روه‌ها حه‌لبووسی گوتی: “له داهاتوودا گرنگیدان به توێژی گه‌نجان له‌پێشینه‌ی كاره‌كانمان ده‌بێت، ئه‌مه‌ش دیدی سه‌رجه‌م خه‌ڵكی عێراقه”.