نێچیرڤان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی نادیە موراد کرد بە بۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی
دوای ئەوەی ئەمڕۆ کچە کوردی ئێزیدی نادیە موراد خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی پێبەخشرا بەو بۆنەیەوە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پیرۆز بای لە نادیە موراد کرد.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە پەیامەکەیدا دەڵێت:” به‌بۆنه‌ى به‌ده‌ستهێنانى خه‌ڵاتى نۆبڵى ئاشتییه‌وه، پڕ به دڵ پیرۆزبایى له خاتوو نادیا موراد ده‌كه‌ین. هه‌ر وه‌ك چۆن هه‌میشه كار و چالاكییه‌كانى، مایه‌ى شانازى و خۆشحاڵیى ئێمه بوون، پێدانى خه‌ڵاتى نۆبڵى ئاشتیش به خاتوو نادیا مایه‌ى شانازى و خۆشحاڵیى ئێمه و هه‌موو خه‌ڵكى كوردستانه”.
هەروەها لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیراندا هاتووە:” هیوادارین ئه‌م خه‌ڵاته هه‌ندێ دڵنه‌واییى خاتوو نادیا بداته‌وه له‌و هه‌موو ئازار و مهینهتیانهى به‌سه‌ر خۆى و خانه‌واده‌كه‌یدا هاتووه، هه‌روه‌ها دڵنه‌واییى خوشك و برایانى ئێزدى بداته‌وه له‌و كاره‌ساته‌ى به‌سه‌ریاندا هات، چونكه ئه‌م خه‌ڵاته ته‌نیا بۆ تاقه كه‌سێك نییه، به‌ڵكوو بۆ خۆڕ‌اگرى و قوربانییه‌كانى ئێزدییان و ته‌واوى گه‌لى كوردستانه”.
هەروەها نێچیرڤان بارزانی دەلێت:” خاتوو نادیا موراد كه سیمبولى قوربانییه‌كانى ئێزدییان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆر و هه‌ڵگرى په‌یامى ئاشتى و مرۆڤایه‌تییه له جیهاندا، هه‌میشه له كار و چالاكییه مرۆییه‌كانیدا پشتگیریى ته‌واوى ئێمه‌ى هه‌بووه و ده‌بێت. هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ ده‌خوازین و دووباره پیرۆزبایى لێده‌كه‌ین”.