مەسرور بارزانی: پیرۆزبایی لە کچە کوردێکی ئێزدیی وەرگری خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی دەکات

 

رۆژی هەینی 5/10/2018، نادیە موراد، کچە کوردی ئێزدی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی وەرگرت.

مەسرور بارزانی، راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، پیرۆزبایی لە نادیە موراد کردووە.

مەسرور بارزانی هەروەها رایگەیاندووە، ھەوڵە ماندوونەناسەکانی نادییە موراد بووە دەنگی ئێزیدییەکان و ھەموو قوربانییەکانی دەستی تاوانە دژ بە مرۆڤایەتییەکان. ھەوڵەکانی نادییە بۆ پاراستنی مافی ئەم خەڵکە و جێبەجێکردنی عەدالەت بوو.

Back to top button