مهسعود حهیدهر: پارتی بەشدارییەكی بەهێز لە حكوومەتی نوێی عێراقدا دەكات
دوای ئهوهی عادڵ عهبدولمههدی راسپێردرا بۆ پێكهێنانی كابینی نوێی عێراق, ئهندامێكی شاندی دانوستاندنكاری پارتی له بهغدا رایگهیاند پارتی بەشدارییەكی بەهێز لە حكوومەتی نوێی عێراقدا دەكات.
مەسعود حەیدەر ئەندامی شاندی دانوستاندنكاری پارتی بۆ بەغدا راگەیاندووه:” پارتی پشتیوانی دكتۆر عادل عەبدولمەهدی دەكات بۆ پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراق، بەهێزیشەوە بەشداری لە حكوومەتە نوێیەكەیدا دەكات.
له بهشێكی دیكهی قسهكانیدا ئهو ئهندامهی شاندی دانوستاندن كاری پارتی له بهغدا :” گوتی پارتی گەورەترین حزبی هەرێمی كوردستانە و بەشدارییەكی گرنگی لە حكوومەتی فیدراڵیدا دەبێت، ئەمەش بۆ سەركەوتنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان گرنگە، بۆیە دەچێتە نێو حكوومەتە نوێیەكەوە و پشتیوانی دەكات.
جێی باسە دوێنێ پێنجشەممە سەرۆك مەسعود بارزانی لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بەدكتۆر عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی راسپێدراو كرد و پیرۆزبایی لێ كرد و بەهاوڕێی كۆنی گەلی كورد وەسفی كرد. دڵنیایی خۆی راگەیاند لەوەی عەبدولمەهدی پارێزگاری لە بەرژەوەندییەكانی هەردوو گەلی عێراق و كوردستان دەكات.