سه‌رۆكی ئینته‌ر پۆل بێسه‌رو و شوێن ده‌بێت

دوای ئه‌وه‌ی وڵاتی چین له ساڵی 2016ی سه‌رۆكایه‌تی ئینته‌ر پووڵی وه‌رگرت, كه باره‌گاكه‌ی له وڵاتی فه‌ره‌نسایه , دوای تێپه‌ڕینی دوو ساڵ به‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تی ئینته‌ر پوڵ, هه‌واڵی بێ سه‌رووشوێن بوونی سه‌رۆكی ئینته‌ر پوڵ بڵاو ده‌بێته‌وه, ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی فه‌ره‌نسا، لێكۆڵینه‌وه‌یان له پرسی بێسه‌روشوێنبوونی هۆنگۆی مینگ، سه‌رۆكی ئینته‌رپۆل ده‌ستپێكردووه.
ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس له زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له دۆسیه‌ی سه‌رۆكی ئینته‌رپۆل بڵاویكرده‌وه، ئه‌ندامانی خێزانی هۆنگۆی مینگ، له كۆتایی مانگی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ره‌وه په‌یوه‌ندییان پێیه‌وه پچڕاوه و بێسه‌روشوێن بووه.
سه‌رچاوه‌كه به ئاژانسه‌كه‌ی راگه‌یاندووه، هاوسه‌ری سه‌رۆكی ئینته‌رپۆل، په‌یوه‌ندی به هێزه ئه‌منییه‌كانی فه‌ره‌نساوه كردووه و له بێسه‌روشوێنبوونی هاوسه‌ره‌كه‌ی ئاگاداری كردوونه‌ته‌وه.
هاوسه‌ره‌كه‌ی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له‌و كاته‌ی هۆنگۆی مینگ گه‌ڕاوه‌ته‌وه چین، په‌یوه‌ندی پێوه‌نه‌ماوه.
رۆژنامه‌ی ئیندیپێندێنتی به‌ریتانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، هۆنگۆی مینگ، ته‌مه‌نی 64 ساڵه و له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی له شاری لیۆنی فه‌ره‌نسا ده‌ژین، كه باره‌گای ئینته‌رپۆلیش له‌و وڵاته‌یه.
مینگ به‌ر له‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكی ئینته‌رپۆل له ساڵی 2016 وه‌ربگرێت، جێگری وه‌زیری ئاسایشی گشتی بووه له چین و دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئه‌و وڵاته بێسه‌روشوێن بووه.