ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بۆ ئه‌م پرسانه كۆده‌بێته‌وه.
وا بریارە ئه‌مڕۆ ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، بۆ تاوتوێكردنی ئەنجامەكانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كۆببێتەوە و ئه‌نجامه‌كان و دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كان هه‌ڵبسه‌نگێنێت.”
له‌و باره‌وه به‌پێی زانیارییه بڵاوكراوه‌كان، بڕیارە ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6ی10ی2018 كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ، ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كۆببێتەوە و لە كۆبوونەوەكەدا دوا پێشھاتەكانی عێراق و ھەرێمی كوردستان تاوتوێ بكەن”.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ستكه‌وتووه.” تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی، تاوتوێكردنی ئەنجامی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانە و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌كانیه‌تی له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان.”
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه.” له رۆژی 30ی9ی2018 هه‌ڵبژاردن بۆ خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجامدرا و یه‌كێتی تا ئه‌م ساته 21 كورسی مسۆگه‌ر كردووه به پێی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان و به رێژه‌یه‌كی زۆر له دوای پارتیه‌وه دێت.”