دوو ته‌قینه‌وه‌ دووشاری گه‌وره‌ی عێراقی هه‌ژاند.

ئه‌مڕۆ دوو ته‌قینه‌وه‌ی خوێناوی له‌ دوو شاری جیاوازی عێراق روویانداو و كۆمه‌ڵیك قوربانی له‌ ته‌قینه‌وه‌كان كه‌وته‌وه‌ و تا ئێستا زانیارییه‌كان زۆر روون نین.”

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 6ی10ی2018، دوو ته‌قینه‌وه،‌ قه‌زای فه‌لوجه‌ و شارى تكريتى كرده‌ ئامانج. به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان له‌ ته‌قینه‌وه‌ی یه‌كه‌م ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له‌ قه‌زای فه‌لوجه‌ ته‌قییه‌وه‌ و پێنج كه‌س كه‌ له‌نێوانیاندا دوو كارمه‌ندی پۆلیس هه‌ن‌ بریندار بوون.

له‌و باره‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌ سكای نیوز عه‌ره‌بی راگه‌یاندوه‌.” كه‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ ناوه‌ندی قه‌زای فه‌لوجه‌ روویدا، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش ‌كرد تا ئێستا هیچ زانیاری له‌سه‌ر ژماره‌ی كوژراوان نییه‌.
لای خۆشییه‌وه‌ نه‌خۆشخانه‌ی فه‌لوجه‌ رایگه‌یاندوه‌.” ئاماری سه‌ره‌تایی ته‌قینه‌وه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌ برینداربوونی سێ هاووڵاتی و دوو پۆلیس ده‌كات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ بۆمبێك به‌ پاسێك كه‌ كارمه‌ندانی پاڵاوگه‌ی (سینییه)‌ی ده‌گواسته‌وه‌ له‌ شارى تكريتى ناوه‌ندی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ته‌قییه‌وه‌ و، بووه‌ هۆی كوژرانی كه‌سێك و برینداربوونی ٣ كه‌سی دیكه‌.

Back to top button