هه‌وڵه‌كان بۆ كاراكردنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌رده‌وامه‌

رێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووك، دوای ئه‌وه‌ی عیرفان كه‌ركوكی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌ لیستی برایه‌تی ڕاسپارد كه‌ به‌وه‌كاله‌ت گۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌رێوه‌به‌رێت به‌مه‌به‌ستی كۆده‌نگی نێوان لایه‌نه‌ كوردییه‌كان بۆ دانانی پاریزگارێكی نوێی كورد له‌ كه‌ركوك .

عیرفان کەرکووکی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووك لە لیستی برایەتی رایگەیاند: “دەمانەوێت بەرنامەیەكی چڕوپڕ دابنێین بۆ كاراكردنەوەی ئەنجوومەنی پارێزگا، بۆ ئەوەی بتوانین راستەوخۆ خزمەت بە خەڵكی كەركووك بكەین، كە ئێستا لەبارودۆخێكی خراپدا دەژین”.

لای خۆیه‌وه‌ شێخ سدیق، بەرپرسی کۆمیتەی کەرکووكی حزبی شیوعی کوردستان گووتی: “نابێ تەنھا كورد بەشداربێت لە كۆبوونەوەكان، بەڵكو دەبێ بە عەرەب و توركمانەوە ھەموومان پێكەوە كۆببینەوە، ئەگەر لە كۆبوونەوەی ماوەی رابردووی لایەنە سیاسییەكان ھەوڵدرا ھەموو لایەنە كوردییەكان لەسەر مێزێك دانیشین، لە داھاتوودا ھەوڵدەدەین گفتوگۆ لەسەر كێشەكانی كەركووك بكەین”.

دوای تێپه‌ربوونی ساڵێك تائێستا ئه‌نجومه‌نی پارێزگاری كه‌ركوك نه‌یتوانیوه‌ كۆببێته‌وه‌ ،له‌پاش ڕووداوه‌كانى خیانه‌تی ڕه‌شی ۱٦ـى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى ۲۰۱۷ و هاتنى  هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبی و هێزه‌ ئێرانیه‌كان بۆ سنوورى ناوچه‌ كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان،كه‌ركوك كه‌وته‌ ژێرده‌ستى میلیشیای حه‌شدى شه‌عبی وهێزه‌كانی ئێرانی له‌وكاته‌وه‌ تاوه‌كو ئێستا ڕۆژدواى ڕۆژ ژماره‌ى كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌كان ته‌عریبكردن به‌رامبه‌ر به‌ هاووڵاتیانى كوردى سنووره‌كه‌ پێمهاته‌كانی تر له‌ زیادبووندایه‌ .

Back to top button