ئومێد خۆشناو : سه‌ركه‌وتنی پارتی ته‌نها وه‌فای خه‌ڵك و باوه‌ڕبونیانه‌ به‌ ڕیبازی بارزانی و سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی

ئومێد خۆشناو، کاندیدی دەرچووی خولی پێنجەم و سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە خولی چوارەمی پەرلەمان لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (فەیسبووک) بابه‌تێكی نوسیووه‌ له‌ ژێر ناونیشانی ( من و ٤٥) و ده‌ڵێت :” ژماره‌ ٤٥ له‌ زاکیره‌ی ئێمه پارتیه‌کان ، بوو به‌ یادگارێکی له‌بیرنه‌کراو بۆ هه‌میشه ، زۆر باش له‌بیرمه‌ ئه‌و ڕۆژه‌ی له‌ خولی ڕابردوو بوومه‌ سه‌رۆکی فراکسیۆن ، یه‌که‌م کاری کردم دروستکردنی هۆڵێکی کۆبوونه‌وه‌ی فراکسیۆن بوو، ڕاسته‌ ئه‌و کات ژماره‌مان ٣٨ ئه‌ندام بوو، به‌ڵام به‌ ئه‌ندازیاری سه‌رپه‌رشتکارم ووت، ژماره‌ی کورسیه‌کان ٤٠تا ٤٥بێت ! ئیتر ئه‌و به‌ڕێزه‌و زۆر خه‌ڵکیتریش پرسیاریان ده‌کرد بۆ؟ منیش ده‌مگۆت انشاء الـله‌ خولی داهاتوو سه‌روی چل ئه‌ندامان ده‌بێ، سوپاس بۆ خوداو    خه‌ڵکی شه‌رفمه‌ندی کوردستان هه‌روا ده‌رچوو”.

له‌به‌شێكی تری نوسینه‌كه‌یدا سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌شڵێت :” له‌ ڕۆژانی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن و له‌کۆڕ و کۆبوونه‌وه جه‌ماوه‌ریه‌کان دوا قسه‌ی من ئه‌وه‌ بوو،که‌ ئێمه کاندیدان که‌سمان ئامانج نین، به‌ڵکو ئامانج سه‌رکه‌وتنی پارتیه‌، له‌ کۆتایه‌که‌ی ده‌مگۆت خودا بکات پارتی سه‌ربکه‌وێت و ٤٥کورسی بێنێت، با منی تێدا نه‌بێت، ئه‌وکات هه‌موومان سه‌رکه‌وتوو ده‌بین، هه‌رچه‌ند نای شارمه‌وه‌ قه‌ناعه‌تی من ٤٢کورسی بوو به‌ڵام که‌ دوعایه‌که‌م ده‌کرد، زۆرترم داوا ده‌کردوو ده‌مگۆت ٤٥”.

ئومێد خۆشناو پەرلەمانتارەی خولی پێنجەمی پەرلەمان نوسیویه‌تی و ده‌ڵێت:” ئێستا بردمانه‌وه‌و سه‌رکه‌وتین، حیکمه‌تی سه‌رکه‌وتنه‌که‌شمان ته‌نها و ته‌نها وه‌فای خه‌ڵکی کوردستان و باوه‌ڕیتیان به‌ ڕێبازی بارزانی و متمانه‌یتیان به‌ سه‌رۆک بارزانی،گرنگ ئه‌وه‌یه‌ ئێمه وه‌فاداربین و له‌بیری نه‌که‌ین و خۆمان چاک و چاکتربکه‌ین و به‌ فعلی په‌یڕه‌وکاری ڕێ و ڕێبازی بارزانی نه‌مر بین که‌، بریتیه‌ له‌ عه‌داله‌ت و خۆنه‌ویستی و خاکی بوون و خزمه‌تکاری خه‌ڵک و خاکی کوردستان”.

 

Back to top button