خه‌سره‌و گۆڕان: پارتی و هاوپه‌یمانه‌كانی ٥٦ کورسی دەبەن و پێكهێنانی حكومه‌ت له ده‌ستی پارتیدایه
هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان رۆژی ۳۰‌ی ئه‌یلولی ۲۰۱۸ ئه‌نجام درا، دوای جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان و ڕاگه‌یاندنی له %۸۵ ـی پرۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی و تایبه‌ت پارتی دیموكراتی كوردستان ٤٤ بۆ ٤٥ كورسی په‌رله‌مانی به ده‌ست هێناوه ، هاوكات ۱۱كورسی كۆتاكانیش له په‌رله‌مانی كوردستان تایبه‌ته به پێكهاته جیاوازه‌كان و هاوپه‌یمانی پارتین پێكه‌وه ده‌كاته نیوه زیاتری كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان.
خەسرۆ گۆڕان، بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند: ”کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن و ڕاپرسی ٨٥٪ی دەنگەکانی ئاشکرا کردووە، بەو پێیەش پارتی ٤٤ کورسی پەرلەمانی بەدەست ھێناوە و پارتی پشکی شێری بەرکەوتووە، بۆیە حەتمەن پێک‌ھێنانی حکوومەت لە دەستی پارتیدایە“.
هه‌روه‌ها بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان دەشڵێت: ”چەند کورسی دیکە ھەیە کە لایەنگری پارتین، بۆیە پارتی و ھاوپەیمانانی نزیکەی ٥٦ کورسی دەبەن“.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی پارتی له پرێس كۆنفرانسێكدا هه‌فته‌ی ڕابردوو ڕایگه‌یاند:” یەکێتی خۆی ڕێگەی زۆرینە و کەمینەی هەڵبژاردووە و لەمەودوا لە هەرێمی کوردستانیش لەسەر ئەو بنەمایە مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێ”.