بزوتنه‌وه‌ی گۆران : كاندیده‌كانمان نانێرینه په‌رله‌مان چونكه یه‌كێتی ساخته‌كاری له ده‌نگه‌كانمان كردووه
نەسرەدین مەحموود، ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان ڕایگەیاند: “ساختەکاریی لە دەنگەکانی گۆڕان کراوە و تاکوو ئەنجامی ھەڵبژاردنەکەمان بۆ ساخ نەبێتەوە و دەنگی ڕاستەقینەی خۆمان بۆ نەگەڕێتەوە، ئامادەنین کاندیدەکانمان بنێرینە پەرلەمانی کوردستان”.
ئەندامه‌كه‌ی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان گوتی :” یەکێتی ساختەکاریی لە دەنگەکانی گۆڕاندا کردووە، ساخته‌كاران خۆیان دەڵێن، ئێمە زیاتر لە چەند دەنگێکمان بۆ یەکێتی داوە، دوا جار یەکێتی بە جۆرێک ساختەکاری کردووە، ھەموو کەسێک دەزانێ ساختەکارییەکەی چۆن کردووە”.
نەسرەدین مەحموود، ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان ده‌شڵێت: ”لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی یەکێتی خەڵکی بە زۆر نێردراوە بۆ دەنگدان و ترس و تۆقاندن و چاوسوورکردنەوە بەکار ھێنراوە، ھەروەھا ھەڕەشەی نانبڕینی لە خەڵک کردووە، بۆیە ئەگەر یەکێتی ئەو ساختەکارییەی نەکردایە، یەکێتی ھیچ کات ئەو کورسییانەی نەدەھێنا”.
یەکێتی لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیرادەی ڕاپەڕین و گەرمیان له یه‌كه‌م چركه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه به هاوكاری تیمێكی ئێرانی ده‌ستی كرد به پرۆسه‌ی ئه‌نجامدانی ساخته‌كاری له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ، هاوكات خه‌ڵكێكی زۆری له كه‌ركوكه‌وه به ره‌گه‌زنامه‌ی ساخته هاورده كردبوو بۆ چه‌مچه‌ماڵ و شاری سلێمانی جگه‌له‌وه‌ی له چه‌ند بنكه‌یه‌كی ده‌نگدان له شاری سلێمانی یه‌كێتی به هێزی چه‌كداره‌وه هه‌لیكوتایه سه‌ر وێستگه‌كانی ده‌نگدان و په‌لاماری نوێنه‌ری لایه‌نه سیاسییه‌كان و فه‌رمانبه‌رانی كۆمسیۆنی دابوو .