په‌رله‌مانتاران بڕی ٤۸ ملیۆن دینار وه‌رده‌گرن
خولی چواره‌می په‌ڕله‌مانی كوردستان كۆتایی هات ،بۆ هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان بری ٤۸ ملیۆن دینار وه‌رده‌گرن ، كۆی پارەی سەرجەم پەرلەمانتارانیش دەگاتە پێنج ملیار و (۳۰۰) ملیۆن دیناری عێراق.
دڵشاد شەعبان ئەندامی لیژنەی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگەیاند: “ئەم خولەی پەرلەمان وەك خولەكانی پێشوو هیچ جیاوازییەكی نییە لە پێدانی پاداشت بە پەرلەمانتارەكان، ئەو پارەیەش كە وەریدەگرین مافی خۆمانە”.
ئەندامه‌كه‌ی لیژنەی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان گووتیشی :” لە كۆتایی خولەكە ئەو بڕە پارەیە بەسەریەكەوە بە هەر پەرلەمانتارێك دەدرێ، پێشتر لە سەرەتای دەستبەكاربوونی پەرلەمانتاران پارەیان لێ بڕاوە و ئێستایش كە خانەنشین دەكرێ پێیان دەدرێتەوە”.
لای خۆیه‌وه مەڕوان گەڵاڵی سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی رایگه‌یاند : خانەنشینی بۆ هەموو مووچەخۆرێكی ئەو وڵاتەیە و تایبەت نییە بە پەرلەمانتار، خولەكانی تریش بەهەمانشێوە مووچەی شەشی مانگی خانەنشینییان بەیەكەوە وەرگرتووە”.
سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی ده‌شلێت:” پەرلەمانتارانی ئەم خولەش مووچەی شەش مانگی خانەنشینی بەسەریەكەوە وەردەگرن كە بۆ هەر یەكێك بڕەكەی (٤۸) ملیۆن دینارە، تەنانەت سەرۆكی پەرلەمان و ئەوانەیشی دەستیان لەكار كێشاوەتەوە پارەكە وەردەگرن”.