یه‌كێتی ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه
كەمێك پێش ئێستا كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە سەرۆكایەتی كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتی كۆتایی هات، له دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە:
بە گوێرەی راگەیاندراوێکی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی لە كۆبوونەوەكەدا ئەنجومەنی سەركردایەتی جەختیكردەوە، لە پێویستی تەواوكردنی رێكارە یاسایی‌و هونەرییەكانی پەیوەست بە هەڵبژاردن لەلایەن كۆمیسیۆنەوە بەشێوەیەكی بێلایەنانەو لەسەر بنەما یاسایی‌و دیموكراسیەكانو هەموو جۆرە ساختەكارییەك بە كارێكی نایاسایی‌و دژ بە بنەماكانی دیموكراسی‌و مافی مرۆڤ دەزانین.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه، كه زۆربه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان، زۆرترین سكاڵایان له‌سه‌ر ئه‌و بنكانه‌ی ده‌نگدان تۆماركردووه، كه ده‌كه‌ونه سنووری پارێزگای سلێمانی.
یه‌كێتی له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا ده‌ڵێت :” بە بەڵگەوە سكاڵامان تۆماركردووە و چاوەڕێی ئەوە دەكەین كۆمیسیۆن وەڵامی سكاڵاكانمان بداتەوە.
یەکێتی لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیرادەی ڕاپەڕین و گەرمیان له یه‌كه‌م چركه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه به هاوكاری تیمێكی ئێرانی ده‌ستی كرد به پرۆسه‌ی ئه‌نجامدانی ساخته‌كاری له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ، هاوكات خه‌ڵكێكی زۆری له كه‌ركوكه‌وه به ره‌گه‌زنامه‌ی ساخته هاورده كردبوو بۆ چه‌مچه‌ماڵ و شاری سلێمانی جگه‌له‌وه‌ی له چه‌ند بنكه‌یه‌كی ده‌نگدان له شاری سلێمانی یه‌كێتی به هێزی چه‌كداره‌وه هه‌لیكوتایه سه‌ر وێستگه‌كانی ده‌نگدان و په‌لاماری نوێنه‌ری لایه‌نه سیاسییه‌كان و فه‌رمانبه‌رانی كۆمسیۆنی دابوو .