هاوپهیمانی فەتح: به هیچ شێوهیهك قبوڵی ناكهین, هیچ وهزارهتێك به عهبادی بدرێت
دوای ئهوهی عادڵ عهبدولمههدی راسپێردرا بۆ پێكهێنانی كابنهی نوێی حكومهتی عێراق له ئێستادا چهند قهواهریهكی سیاسیی پێشمهرجی بهشداری كردنێكی كارایان له حكومهت داوهته عادڵ عهبدولمههدی, به جۆرێك هاوپەیمانی فەتح بەسەرۆكایەتی هادی عامری رایگەیاند، رەخنەی سیاسی فراوان هەیە لەدژی رادەستكردنی هەر پۆستێكی وەزاری لە حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی بە حەیدەر عەبادی، سەرۆكوەزیرانی ماوە بەسەرچووی عێراق.
عامر فایز، ئەندامی هاوپەیمانی فەتح لە لێدوانێكی رۆژنامەڤانیدا گوتی “لە چوارچێوەی مەرجەكانی سەرۆكوەزیرانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ هاتووە، نابێ هیچ كەسایەتییەكی پێشووی تاقیكراوەو شكستخواردوو لەكارەكانی هەڵبژێردرێتەوە، زۆربەی لایەنە سیاسییەكانیش پێیانوایە حەیدەر عەبادی سەرۆكوەزیرانی ماوە بەسەرچوو لە ئەدای كارەكانی سەركەوتوو نەبووەو شكستیهێناوە، بۆیە لە حكومەتی نوێی عێراق هیچ پۆستێكی وەزاری پێنادرێت”.
ئەندامەکەی هاوپەیمانی فەتح گوتیشی “رەخنەی سیاسی فراوان هەیە لەسەر كاندیدكردنی عەبادی یان پێدانی پۆستێكی وەزاری لە حكومەتە چاوەڕوانكراوەكەی عادل عەبدولمەهدی، بەو پێیەی یەكێكە لە تاقیكراوەكان و لە ئەدای كارە حكومییەكانی سەركەوتوو نەبووە”.
رۆژی هەینی هاوپەیمانی نەسر بەسەرۆكایەتی حەیدەر عەبادی رایگەیاند، ژمارەیەك پۆست خراونەتە بەردەم حەیدەر عەبادی سەرۆكوەزیرانی ماوە بەسەرچوو لە كابینەی وەزاری نوێ، لەوانە پۆستی وەزارەتی دەرەوە لە حكومەتی نوێ بەو پێیەی پەیوەندی نێودەوڵەتی باشی هەیە، بەڵام تاوەكو ئێستا عەبادی وەڵامی ئەو پێشنیازانەی نەداوەتەوە و هێشتا تاوتوێیان دەكات، دەكرێت وەزارەتێك وەربگرێت یان رەتیبكاتەوە”.