سیروان بارزانی: پێنج چه‌كداری داعش له‌ گوندی كوشافه‌ كوژران

 

دوای ئه‌وه‌ی شه‌ش چه‌كداری گرووپی تیرریستی داعش له‌ نزیك موسڵ رووبه‌رووی هێزه‌كانی سواتی عێراق ده‌بنه‌وه‌, فڕۆكه‌یه‌كی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له‌ باشووری گوندی كوشاف له‌ نزیك رووباری دیجله‌ ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعشی بۆمباباران كردووه‌ و له‌ ئه‌نجامدا 5 چه‌كداری رێكخراوه‌ توندڕه‌وه‌كه‌ كوژراون.

سیروان بارزانی، به‌رپرسی میحوه‌ری مه‌خمووری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان رایگه‌یاند: “فڕۆكه‌یه‌كی هاوپه‌یمان 6 چه‌كداری داعشی له‌ باشووری گونده‌كه‌ كردووه‌ته‌ ئامانج و له‌ ئه‌نجامدا 5 چه‌كداریان كوژراون”.

هه‌روه‌ها گووتی: “به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانمان پێش ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌كان ئه‌و چه‌كدارانه‌ بۆ بۆمباران بكه‌ن، له‌ مووسڵ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سواتی عێراقی رووبه‌ڕووی یه‌كتری بوونه‌ته‌وه”.

ماوه‌یه‌ك چالاكی چه‌كدارانی داعش له‌ ناوچه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا زیادبووه‌و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی عێراق رووبه‌ڕووی یه‌كتری ده‌بنه‌وه‌ و چه‌ندین هێرشیان ئه‌نجامداوه‌.

Back to top button