سبه‌ی موچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌گه دابه‌ش ده‌كرێت
دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی دارای ئاماده‌كاری بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی حهوتكرد, وا بڕیاره سبه‌ی به پێدانی موچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه وه‌ك ده‌ست پێكی مووچه‌ی مانگی حه‌وت مووچه دابه‌شبكرێت
به پێی زانیاریه‌كانی(خواكوڕك) وه‌زاره‌تی دارایی بڕیاریداوه سبه‌ی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دابه‌شبكات و دواتریش وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كانی دیكه دابه‌شده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش له وه‌زاره‌تی دارایی رایگه‌یاند هه‌موو مانگێك له كاتی دیاری كرا‌و مووچه دابه‌شده‌كرێت, دوای كۆتا هاتنی پێدانی مووچه‌ی مانگی حه‌وت ئاماده‌كاری ده‌كرێت بۆ پێدانی مووچه‌ی مانگی هه‌شن.