حه‌شدی شه‌عبی كوردانی شارۆچكه‌ی گوڵاله‌ ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ له‌ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ شاره‌كه‌ جێبهێڵن

دوای ئه‌وه‌ی به‌ هۆی خیانه‌تی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر حه‌شدی شه‌عبی به‌ هاوكاری گرووپی خیانه‌كاری یه‌كێتی كه‌ركووك و به‌شێكی زۆری خاكی كوردستانیان داگیر كرد, هاوڵاتیانی ئه‌و ناوچه‌ داگیر كراوانه‌ ئێستا له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی گرووپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی دان.

به‌ پێی زانیاریه‌كانی(خواكوڕك) گرووپێكی سه‌ر به‌ حه‌شدی شه‌عبی له‌ رێگای ئاگادار كردنه‌وه‌ی ماڵه‌ كورده‌كانی شارۆچكه‌ی گوڵاله‌, هه‌ڕه‌شه‌ی چۆلكردنی شاره‌كه‌ی لێكردوون.
سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌كانی خواكوڕك گوتیشی:” هه‌موو ماڵه‌ كورده‌كان ئاگادار كاونه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ شاره‌كه‌ چۆلبكه‌ن و نیازی گه‌ڕانه‌وه‌شیان نه‌بێت ئه‌گینا هه‌موویان كۆمه‌ڵ كوژ ده‌كرێن.
شایه‌نی بیرخستنه‌وه‌یه‌ له‌ 16ـی ئۆكتۆبه‌ری 2017 حه‌شدی شه‌عبی و سوپای پاسداران به‌ هاوكاری گرووپی خیانه‌تكاری یه‌كێتی هێڕشیانكرده‌ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و كه‌ركووك و گوڵاله‌و %51 خاكی كوردستانیان داگیر كرد, ئێستاش به‌ به‌رچاوی یه‌كێتیه‌وه‌ شاره‌كان ته‌عریب ده‌كرێن و هاوڵاتیان شاربه‌ده‌ر ده‌كرێن.

Back to top button