عادڵ عه‌بدولمه‌هدی: حه‌نان فه‌تلاوی له لایی منه‌وه ره‌فزه هیچ پۆستێكی وه‌زاری پێ‌نادرێت
دوای ئه‌وه‌ی لیست و قه‌واره شیعه‌كان عادڵ عه‌بدولمه‌هدیان راسپارد بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق, له ئێستادا له لایه‌ن لیست و قه‌واره جیاجیا كان كاندید پێشكه‌ش ده‌كرێن بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وزاری, به‌ڵام عادڵ عه‌بدولمه‌هدی به‌شێكی له‌و كاندیدانه ره‌تكردۆته‌وه ئاماده نیه هیچ پۆستێكیان پێبدات.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له عادڵ عه‌بدولمه‌هدی راگه‌یاندووه, دوای ئه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ڕا‌سپێردرا بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق، چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌ك ناویان هێنراوه یان ئاماده‌كراون بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وزاری به‌ڵام عادڵ عه‌بدولمه‌هدی چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی ره‌فز كردۆته‌وه له وانه عه‌ڵی زه‌جه‌ری و حه‌نان فه‌تلاوی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتیشی:” تا ئێستا چه‌ند كه‌سێك پێشنیاركراون له لایه‌ن چه‌ند ئیئتیلافێكی جیاواز له وانه خه‌له‌ف عه‌بدولسه‌مه‌د له لایه‌ن ده‌وله‌تی یاسا پێشكه‌شكراوه بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌تی بازرگانی.
هه‌روه‌ها سه‌لیم جبوری، سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق، داوای پۆستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ده‌كات,
هاوكات، له‌لایه‌ن ڕه‌وتی حیكمه‌وه به‌سه‌رۆكایه‌تی عه‌مار حه‌كیم، عه‌بدولحوسێن عه‌بتان، وه‌زیری وه‌رزش و لاوان له‌گه‌ڵ قاسم ئه‌عره‌جی، وه‌زیری ناوخۆ له‌سه‌ر لیستی به‌در، بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆسته‌كانیان، كاندید كراون.
بۆ پۆستی وه‌زیری ته‌ندروستیش، هه‌ریه‌ك له حه‌نان فه‌تلاوی، سه‌رۆكی لیستی ئیراده و عه‌لی زه‌جه‌ری، په‌رله‌مانتاری پێشووی سونه‌ی عه‌ره‌ب، خۆیان كاندید كردووه، به‌ڵام له‌لایه‌ن عادل عه‌بدولمه‌هدییه‌وه، هه‌ردوو كاندیده‌كه ڕه‌ت كراونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی ئاشكرای كرد، عادل عه‌بدولمه‌هدی، كه بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ ڕاسپێردراوه، بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان، تیمێكی 10 كه‌سی پێكده‌هێنێ.