عادڵ عه‌بدولمه‌هدی راگه‌یێندراوێكی بڵاوكرده‌وه

دوای ئه‌وه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و چه‌ند هه‌واڵێك به ناوی عادڵ عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراوی عێراق راده‌گه‌یێندرێت, كه گوایه به بۆنه‌ی راسپاردنی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق, هیچ كه‌س له قوتابیه‌كان له عێراق به كه‌وتوو حساب نه‌كرێت له‌و باریه‌وه نوسینگه‌ی عادڵ عه‌بدولمه‌هدی راگه‌یێندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
نووسینگه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیری راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق به‌یاننامه‌یه‌كی له‌باره‌ی چه‌ند “هه‌واڵێكی چه‌واشه‌كارانه”ـی بڵاوكرده‌وه، گوایا عه‌بدولمه‌هدی ژماره‌یه‌ك بڕیاری ده‌ركردووه، له به‌یاننامه‌كه‌دا كۆی ئه‌و زانیارییانه ره‌تكراونه‌ته‌وه.
له به‌یاننامه‌ی نووسینگه‌ی عه‌بدولمه‌هدیدا هاتووه، “ژماره‌یه‌ك تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی و پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی هه‌ندێ لێدوانی هه‌ڵچنیوه و به‌ناوی سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو بڵاویانكردووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها هه‌ندێ زانیاری چه‌واشه‌كارانه‌یان له‌باره‌ی كۆمه‌ڵێك بڕیاری وه‌همی بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه سه‌رچاوه‌یان نادیاره”.
هه‌وره‌ها به‌یاننامه‌كه دووپاتیكرده‌وه، “ئه‌و هه‌وڵانه‌ی باسی ئه‌و لێدوانانه ده‌كه‌ن گوایا عه‌بدولمه‌هدی چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركردووه، سه‌رتابه‌ری درۆیه و هیچ بنه‌مایه‌كی راستییان نییه”، له‌به‌یاننامه‌كه‌دا داواشكراوه، “ته‌نیا پشت به‌و هه‌واڵه فه‌رمییانه ببه‌ستن، كه له خودی عادل عه‌بدولمه‌هدی یانیش نووسینگه‌كه‌یه‌وه ده‌رده‌چن”.
به‌مدواییانه ژماره‌یه‌ك پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی و تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی، چه‌ند هه‌واڵێكیان له‌سه‌ر زاری عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیری راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق بڵاوكردووه‌ته‌وه، یه‌كێك له‌و هه‌واڵانه‌ش جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، كه عه‌بدولمه‌هدی بڕیاریداوه ئه‌مساڵی خوێندن به ساڵی نه‌كه‌وتن هه‌ژمار ده‌كرێت.