له نێو په‌رله‌مای عێراق ژووری ئه‌نجومه‌نی شورای ده‌وڵه‌ت ده‌كرێته‌وه
دوای ده‌ست به‌كار بوونی سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مانی عێراق محه‌مه‌د حه‌لبوس بڕیاریداوه كه له نێو ته‌لاری پرلهمان ژووری ئه‌نجومه‌نی شورای ده‌وڵه‌ت بكرێته‌وه بۆ له‌یه‌كتر نزیك بوونه‌وه‌ی دامه‌زاراوه‌ی په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی شورای ده‌وڵه‌ت.
به پێی راگهیێندراوێكی نوسینگه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراف ئه‌مڕۆ, محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە نووسینگەی خۆی لەگەڵ سامییە کازم سەرۆکی ئەنجوومەنی شورای دەوڵەت و ژمارەیەک لە ئەندامی ئەنجوومەنەکە کۆبوونەوە.
بەپێی راگەیێندراوێکی نووسینگەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکراوە لەبارەی بەهێزکردنی هاوئاهەنگی نێوان پەرلەمان و ئەنجوومەنی شورای دەوڵەت، بەمەبەستی گەرەنتکردنی رەسانەیەتی یاسادانان و رێککەوتنیش کرا لەسەر کردنەوەی نووسینگەی هاوئاهەنگی ئەنجوومەنی شورای دەوڵەت لە تەلاری پەرلەمانی عێراقدا.