خشته‌ی مووچه‌ به‌م شێوه‌یه‌ بڵاوكرایه‌وه‌.

ئه‌مرۆ یەكشەممە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی تەمموزی ئەمساڵی فەرمانبەران دەكرێت و (خەڵك)یش خشتەی دابەشكردنی مووچەی ئەم هەفتەیە بڵاودەكاتەوە.”

سەرچاوەیەكی تایبه‌ت بە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم بە (خواكوڕك)ی ڕاگەیاندوه‌.” ئه‌مرۆ وەزارەتی دارایی دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 7ی ئەمساڵ دەكات، بەڵام بڕیارە هیچ خشتەیەك بڵاونەكاتەوە.

به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌مرۆ یەكشەممە مووچەی مانگی تەمموزی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان دابەشدەكرێت و ڕۆژی دوو شەممە مووچەی هێزەكانی حەفتا و هەشتای پێشمەرگە دابەشدەكرێت”.

ئه‌وه‌ش ئاشكرا كراوه‌.”، ڕۆژی سێ شەممە مووچەی وەزارەتەكانی دارایی و ئابووری لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی پێكەوە دابەشدەكرێت.

ئاشكراشی كرد، لەم هەفتەیەدا مووچەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و په‌روه‌رده‌ش دابەشدەكرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئەوەی بڵاوكراوەتە پەیوەست بە ڕۆژەوە نیە و ڕەنگە ڕۆژەكانی دابەشكردن گۆڕانكاری تێدا بكرێت بەپێی ئەو پارەیەی لەبەردەستی وەزارەتی داراییدایە.

Back to top button