میدیایەكی جیهانی نهێنی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان بارزانی و كارته‌ر ئاشكرا دەكات

خواكوڕك

ئاشتون كارته‌ر وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا له‌ سه‌ردانه‌ كه‌یدا له‌گه‌ڵ بارزانی ته‌ نها باسی له‌ پرۆسه‌ی موسڵ نه‌كردوه‌ ، به‌ڵكو ئامانج ‏(THE PARALLEL PLAN FOR LIBRATIONS) پرۆسه‌یه‌كی هاوته‌ریبی رزگاركردنه‌كانه‌‌‌.

(ئاشتۆن كارتر و برێت ماكگۆرك )دوو كاراكته‌ری زۆر چالاكی جه‌نگی دژی داعشن، له‌ پڕۆژه‌یه‌كی مه‌زنی وڵاتێكی زلهێزی جیهان كه‌ ئامریكایه‌. كارته‌ر و شانده‌ باڵاكه‌ی سوپاسی بارزانی و هێزی پێشمه‌رگه‌یان كردوه‌، و هه‌ڵسه‌نگاندنێكی پۆزه‌تیڤیان بۆ چاڵاكی و جوڵه‌ و پێشڤه‌چوونه‌ سه‌ربازییه‌ كاریگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كردووه‌.

ئاشتۆن كارته‌ر له‌ لێدوانێكی به‌ فرانس پرێسی راگه‌یاندووه‌، “جگه‌ له‌ پرۆسه‌ی رزگاری موسڵ باسمان له‌ سوریاش كردوه‌ مه‌به‌ستمانه‌ بارزانی ئاگاردار بكه‌ین له‌ ته‌واوی پرۆسه‌كانی جه‌نگی دژی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی داعش له‌ سوریا و عێراق، هاوكات ئامانجمانه‌ داعش له‌ پایته‌ختی خه‌لافه‌ته‌كه‌یشی كه‌ شاری (ره‌قه‌یه‌) دورپێچ بده‌ین”.

كارته‌ر له‌باره‌ی جه‌نگی دژی داعش له‌ سوریا و عێراق ده‌ڵێت، “ده‌مانه‌وی هاوته‌ریب ڵه‌گه‌ڵ هاپه‌یمان و دۆست و هاوسه‌نگه‌ره‌كانمان كاربكه‌ین بۆ به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی دوو پرۆسه‌ی هاوته‌ریب له‌یه‌ك كاتدا”. هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، “هاوكات ئۆپه‌راسیۆنی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق ده‌ستی پێكردوه‌ و پێشه‌وه‌چوونه‌كانیش زۆر مه‌زنن. و ئه‌نجامدانی پلانی ده‌ست پێكردنی ئۆپه‌راسێونه‌كان به‌ شێوه‌یه‌‌كی (هاوته‌ریت) له‌ سوریا له‌ عێراق ده‌مێكه‌ كاری له‌ سه‌ر كراوه‌، نه‌خشه‌سازییه‌كه‌شی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان تاوتوێ كراوه‌.

وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا، ئاماژه‌ی داوه‌ كه‌ هاوكاریه‌كی ته‌واو له‌ ئاستێكی زۆر باڵادا هه‌یه‌ سه‌ردانه‌كانیش له‌ به‌غداد بۆ هه‌ولێر به‌و چڕیه‌ و په‌ره‌سه‌ندنی په‌یوه‌ندی زۆر باڵای به‌غداد هه‌ولێر ئاماژه‌یه‌ بۆ به‌ هێزی كۆی پرۆسه‌ی هه‌ماهه‌نگیه‌كه‌، كه‌ هێزێكی پۆزه‌تیڤی داوه‌ به‌ پرۆسه‌كانی ‌ سه‌ربازی و سیاسیه‌كان.

ئاشتۆن كارته‌ر له‌باره‌ی پێشمه‌رگه‌وه‌ رایده‌گه‌ینێت، “هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ توانیویانه‌ ناوچه‌كانی باكور و ڕۆژهه‌ڵاتی موسڵ ڕزگار بكه‌ن، به‌پێی پلانه‌كه‌ش دوای گه‌یشتنی پێشمه‌رگه‌ به‌و شوێنانه‌ی كه‌ پلانی بۆ دانراوه‌، و رووبه‌ره‌كه‌ی نزیكه‌ی ٢٠ كم ده‌كات له‌ سه‌نته‌ری موسڵه‌وه‌، دواتر هێزه‌كانی عێراقی ده‌ست به‌ جوڵه‌ و هێرش ده‌كه‌ن به‌ره‌و ناوه‌ندی شاری موسڵ “.

به‌پێی زانیارییه‌ سه‌ربازییه‌كان پێشمه‌ڕگه‌ زۆر نزیكه‌ له‌ گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌كانیان و له‌ قۆناغی كوتایدان. شاره‌زایانی سه‌ربازی پێیانوایه‌ كه‌ جه‌نگه‌كه‌ جه‌نگی (هه‌فته‌ و مانگ) نیه‌، ئه‌گه‌ری به‌رگری ده‌كرێت له‌ ناو شاری موسڵ و داعش دوای گه‌مارۆدان و دوورپێچ كردنی ناچار ده‌بێت په‌نا بو جه‌نگی (شه‌قام و كۆڵانه‌كان) ببات، كه‌ ئه‌مه‌ش جۆرێكی زۆر جیاوازه‌ له‌ جه‌نگ.

جێنه‌ڕاڵیكی ئه‌مریكی ده‌ڵێت، به‌رگریه‌كانی داعش به‌هێز و جۆراو جۆرن ئه‌وان هه‌موو میتۆدێكی كوشتن، ڕوخان، سوتان، خۆته‌قاندنه‌وه‌ و ئوتۆمبیلی بۆمبڕێژكراو به‌كار ده‌هێنن، هیچ سنوورێك بو میتۆد و شێوازه‌كانیان مه‌زه‌نده‌ ناكرێت. هاوكات ئه‌و شاره‌زا سه‌ربازییه‌ پێیوایه‌، له‌ ده‌ورووبه‌ری شاری موسڵ ٣٠٠٠ بۆ ٥٠٠٠ و له‌ ناو شاری موسڵ نزێكه‌ی ١٠٠٠ بۆ ٢٠٠٠ جه‌نگاوه‌ری تیرۆریستی جیهادی ده‌بێت.

 

سه‌رچاوه‌كان:

  • فرانس پرێس
  • سۆمه‌رییه‌ نیوز
Back to top button