بهرشهلۆنه لهگهڵ ئهم یاریزانه گهیشته رێككهوتن.
یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی گفتوگۆی سەرەتایی لەگەڵ بەرگریكاری سەنیگالی و یاریزانی یانەی ناپۆلی (كۆلیبالی) دەست پێكرد بۆ ئەوەی بیگوازێتەوە ریزەكانی”.
رۆژنامەی مۆندو دیپۆرتیفۆی ئیسپانی بڵاوی كردەوە : ” یانەی بەرشلۆنە بۆ چارەسەركردنی هێڵی بەرگری تیپەكەی دەیەوێت بۆند لەگەڵ كولیبالی واژۆ بكات”.
سەرچاوەكە دەڵێت : ” ناپۆلی ئامادە نیە بە كەمتر لە (65) ملیۆن یۆرۆ گفتوگۆ لەگەڵ یانە كەتەلۆنییەكە بكات ، رازیش نییە بەكەمتر لەو نرخە یاریزانەكە بگوازێتەوە ئیسپانیا”.