شۆك…هاووڵاتیه‌كی سعودی 30 ساڵه‌ نه‌خه‌وتووه‌.

هاوڵاتییەكی سعودی ماوەی دەیان ساڵە خەو نەچۆتە چاوەكانی و ئێستاش بەدوای ڕێگە چارەسەرێكدا دەگەڕێت.”

(سعود موحەمەد موحسین غامدی) ئەو هاوڵاتیە سعودیەی خەڵكی ناوچەی (باحە) یە، بەپێی زانیارییەكان، ماوەی (30) ساڵە خەو نەچۆتە چاوەكانی، زۆر هەوڵی چارەسەری ئەو كێشەیەی داوە، بەڵام دكتۆرەكانیش دەستەوەستانن بۆ ئەوەی چارەسەرێكی بۆ بدۆزنەوە.

ئەم هاوڵاتییە هەوڵی زۆری داوە تاكو چارەی نەبوونی خەو بكات، بەڵام دكتۆرەكانیش نەیانتوانیوە هیچی بۆ بكەن.

لە حاڵی ئێستاشدا لێژنەییەكی تەندروستی لە چوار وڵات پێكهێنراوە بۆ ئەوەی بتوانن بگەنە چارەسەرێك بۆ بێ‌ خەوی ئەو هاوڵاتییە.

Back to top button