قه‌واره‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح كورسییه‌كی په‌رله‌مانی به‌ده‌ست هێناوه
بە گوێره‌ی ئه‌نجامه به‌راييه‌كان كه كۆميسۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردن و راپرسى هه‌رێمی كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه، هاوپه‌يمانى توانيوويهتى كورسييهك به‌ده‌ست بهێنێت.
قه‌واره‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح له دوای خۆی ، ئه‌گه‌رچی بايكۆتى بانگه‌شه‌ی كردبوو له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن كشانه‌وه، به‌ڵام به‌شێك لهكانديدهكانى بايكۆتيان شكاند‌و چوونه كێڕكێی هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان، چونكه پێیان وابوو به‌رهه‌م ساڵح يارييه‌كى سياسى گاڵته‌ئامێزو كاڵفامانه‌ی كرد، ئه‌وانیش نايانه‌وێت ببنه قوربانى يارييه گاڵتهجارییهكهی به‌رهه‌م ساڵح .
عوسمان گوڵپى، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى به‌ڕێوبردنى هاوپه‌يمانى گوتی: “كاتێك ھەموو ئەنجامەكانی ھەڵبژاردن راگەیاندراو و كورسیەكەی ھاوپەیمانی یەكلا بووەوە، ئەوكاتە ھاوپەیمانی بۆچوونی خۆی رادەگەیەنێت و لەسەر كۆی پرۆسەی ھەڵبژاردنیش قسەی خۆی دەبێت”.
لای خۆیه‌وه ديار نه‌سره‌دين، جێگرى به‌ڕێوبه‌رى فه‌رمانگه‌ى سلێمانى كۆمسيۆن باڵاى هه‌ڵبژاردن و راپرسى دەڵێت: “لەبەر ئەوەی كاندیدەكانی ھاوپەیمانی پێوەری یاساییان تێدا بوو، كۆمسیۆن رێگەی پێدان كە بەشداری لە بانگەشە و ھەڵبژاردن بكەن، ئێستاش ئەگەر ھەر كاندیدێكی ئەو قەوارەیە دەرچووبێت ھیچ كێشەیەكی یاسایی نییە و دەتوانێ بەشداربێت لە دانیشتنەكانی پەرلەمان، لەبەر ئەوەی پێشتر بە بڕیاری ئەنجوومەنی كۆمسیاران رێگەیان پێدراوە بەشداربن لە ھەڵبژاردن”.
به گوێره‌ی ئه‌نجامی به‌رایی، كه كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنی و راپرسی بڵاویكرده‌وه وهاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی 6 هه‌زار و 886 ده‌نگ ، واته (1) كورسی به‌ده‌ست هێناوه .