هه‌ڕه‌شه له كوردانی شارۆچكه‌ی گوڵاڵه ده‌كرێت
خێزانە كوردەكانی شارۆچكەی گوڵاڵەی (جەلەولا) سەر بە قەزای خانەقین ھەڕەشەی كوشتن و رفاندیان لێدەكرێت، ئەگەر شارۆچكەكە جێنەھێڵن.
ئاوارەكانی شارۆچكەی گوڵاڵە ده‌لێن :” “لە ۱٦ی ئۆكتۆبەرەوە كە پێشمەرگە لە ناوچەكە نەما و حەشدی شەعبی و سوپای عێراق ھاتنە ئەو سنوورە بارودۆخەكە بە تەواوی ئاڵۆز بوو. فشاری زۆر لەسەر ھاووڵاتییانی كوردە، ئێستا پەیتا پەیتا خەڵكی كورد لە گوڵاڵە و خانەقین و سەعدیە ماڵ باردەكەن و ناوچەكە جێدەھێڵن، چونكە بە ئاشكرا ھەڕەشەیان لێدەكرێت پێیان دەڵێن دەبێ ئەو سنوورە چۆڵ بكەن”.
هه‌روه‌ها ئاواره‌كانی گوڵاڵه ده‌شڵێن :” “بارودۆخەكە زۆر نالەبارە و خەڵك رۆژانە لەو سنوورە ئاوارە دەبێت، رۆژانە خەڵك ماڵیان باردەكەن و دێنە ئەو سنوورانەی كە لەژێر دەسەڵاتی پێشمەرگە دایە”
له‌پاش ڕووداوه‌كانى خیانه‌تی ۱٦ ى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى ۲۰۱۷ و هاتنى سوپاى عێراق و هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبی بۆ سنوورى ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان، خانه‌قین و خورماتوو كه‌ركوك كه‌وته ژێرده‌ستى میلیشیای حه‌شدى شه‌عبی و له‌وكاته‌وه تاوه‌كو ئێستا ڕۆژدواى ڕۆژ ژماره‌ى كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان ته‌عریبكردن به‌رامبه‌ر به هاووڵاتیانى كوردى سنووره‌كه له زیادبووندایه.